ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق: 3هه‌زارو 554 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركران

تەندروستی
14:50 - 2021-09-12

 
له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌‌‌‌ۆ 12-9-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌ كه‌، له‌  24 سه‌عاتی رابردوودا 3 هه‌زارو 554 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 6 هه‌زارو 789 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌و 51 كه‌سش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، ملیۆنێك و 950 هه‌زارو 765 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون ملیۆنێك و 822هه‌زارو 166 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 93.4٪ هه‌روه‌ها 21 هه‌زار 496 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP