كاروانێكی دیكەی ڤاكسین گەیشتە عیراق و پشكی هەرێمیش رەوانە دەكرێت

تەندروستی
08:43 - 2021-09-19

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق،  لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە:"  كۆمپانیای گشتی بۆ بەبازاڕكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان گەیشتنی كاروانێكی نوێی ڤاكسینی فایزەری دژ بە كۆرۆنای بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگەیاندوە كە بڕەكەی  (400) هەزار ژەمە.

ئەوەشیخستەڕو: لەلایەن كۆمپانیای گشتی بۆ بەبازاڕكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكانەوە، ئامێری تایبەت بۆ هەڵگرتن  و گواستنەوەی ڤاكسینەكان ئامادەكراون، ڤاكسینەش بەسەر سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە لەیەك كاتدا دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، كۆی گشتی بەكارهێنانی ڤاكسین لەسەرجەم ناوچەكان (4) ملیۆن و(300)  هەزاری  تێپەڕاندووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP