لەبەرامبەر نەبوونی خزمەتگوزاری و قیرتاونەكردنی گەڕەكەكەیان جارێكی دیكە دانیشتوانی گەڕەكی سیمی خاتوناوە لە هەولێر گردبوونەوەی ناڕهزاییان ئهنجامدا.
دانیشتوانی گەڕەكەكە، ڕێگربوون لەبەردەم تیمێكی بەستانی پێوەری زیرەكی كارەبا كە بەنیازبوون بۆ خانووەكانی ئەو گەڕەكە بیبەستن و تێمەكەیان ناچار كرد گەڕەكەكە بەجێبهێڵن.
ئەمە چەند جارێكە دانیشتوانی گەڕەكی سیمی خاتووناوە لە هەولێر گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجامدەدەن بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری و قیرتاوكردنی گەڕەكەیان، بەڵام تاكوو ئێستا ئاوڕیان لێنەرداوەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP