كهناڵى كهركوك
وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم بە نوسراوێکی فەرمی داوای کردووە، پێویستە ڤیدیۆ کلیپی (مەدرەسەی) ئاواز دانەر، هەڵکەوت زاهیر بسڕێتەوە، بەپێچەوانەوە خۆیان دەیسڕنەوە، ئەوەش بەهۆی وێنەیەکی نەرێنی مامۆستا و پڕۆسەی خوێندن دەخاتە بەر دیدی بینەران.
لە نوسراوێکی فهرمى وهزارهتى رۆشنبيرى كه كه ئهمڕۆ دووشهممه رێكهوتى 8ى تشرينى دووهمى 2021 دهرچووه و واژووى شێروان خورشید، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری له سهره "ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی پەروەردە، نوسینگەی وەزیر، لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ڤیدیۆکلیپێک بەناوی (مەدرەسە) بڵاوکراوەتەوە کە کۆمەڵە کەسێک لە نێو هۆڵێکی خوێندن گۆرانی دەڵێن و ناوەڕۆکەکەی وێنەیەکی نەرێنی لەبارەی پڕۆسەی خوێندنەوە نیشان دەدات، هەروەها بەشێوەیەکی نەشیاو باس وێنەی مامۆستا دەکات، کە ئەمەش دوورە لە واقعی قوتابخانە و هۆڵەکانی خوێندن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەوەش پێچەوانەی مادەی سێیەم، لە بڕگەی سێیەم لە ڕێنوێنی ژمارە یەکی ساڵی ٢٠١٤ی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان تایبەت بە ڕێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان".
لە نوسراوەکەدا گشت میدیا بینراو بیسراوەکان ئاگادار دەکەنهوه خۆیان لە پەخشکردنی ئەو کلیپە بەدوور بگرن".
و هەروەها داوا لە خاوەنی بیرۆکەکە و هەموو گۆرانیبێژانی بەشدار دەکەین لەسۆشیال میدیای خۆیان بەتەواوی بیسڕنەوە، بەپێچەوانەوە ناچار دەبین بیسڕینەوە".
لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "لەماوەی ڕابردوودا کاری لەم شێوازە کراون، هەربۆیە پێویستە میدیاکان ئاگادار بن لە بڵاو نەکردنەوەی ئەم جۆرە کلیپانە، بەهیچ شێوەیەک نابێت مامۆستا و پڕۆسەی خوێندن و قوتابخانە لەو ئاستە نمایشە بکرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP