ژنان چیتر ڕێگەنادەن بێدەنگ بکرێن

کلتور
16:26 - 2024-09-20

ژنان چیتر ڕێگەنادەن بێدەنگ بکرێن.
نەریتخوازەکان ڕقیان لە ڕۆمانە فێمینیستیەکەی کاواکامییە، بەڵام ڕۆمانی Breast and Egg یەکێکە لە ڕۆمانە پڕفڕۆشترینەکان. نووسەر باسی بە دەستھێنانی مافەکانی ژنان و ھاروکی مۆراکامی دەکات.

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: یسری محمد

بایۆگرافی:

مایۆکۆ کاواکامی لەساڵی ۱۹۷٦ لە ئۆسکا لەدایک بووە، ئەو پیشەکەی خۆی وەکو گۆرانبێژێک و ئاوازدانەرێک دەستپێکرد، یەکەم دەرکەوتنی لە ساڵی ۲۰۰٦ بوو. یەکەم کورتە چیڕۆکی
(My Ego، My teeth، and the World)
بوو، کە لە ساڵی ۲۰۰۷ بڵاوکرایەوە و
 پاڵێوڕاوی خەڵاتی (Acutawaga)و  براوەی خەڵاتی(Tsubouchi  Shoy) بوو. ساڵی دواتر، کاواکامی ڕۆمانی Breast and Egg وەکو کورتە چیڕۆکێک بڵاوکردەوە و ڕۆمانەکە بوو بە براوەی (Acutawaga) ، کە ئەمەش یەکێکە لە پایەدارترین خەڵاتە ئەدەبیە ژاپۆنیەکان، وە ستایشکرا لە لایەن نوسەری ناودار و لێھاتوو Yoko Ogawa. کاواکامی نوسەری ڕۆمانی " بەھەشت"ە، لەگەڵ ڕۆمانی "شەوی تایبەت بەخوشەویستان"، ڕۆمانە تازە بڵاوبوەکەی بەناوی" Breast and Egg"، یەکەم ڕۆمانی ئەوە کە بە زمانی ئینگلیزی بڵاو ببێتەوە. ئەو لە یابان دەژێت .

کاواکامی دوای بەدەستھێنانی چەند هەوادارێکی دڵسۆز لە ژاپۆن، خۆی ئامادەکرد تاوەکو گەشتێک بەنێو جیھاندا بکات، وە بەژداری ڤیستیڤاڵ و ئاھەنگەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بکات پێش سەرهەڵدانی ڤایڕۆسی کۆڕۆنا. کاواکامی بە مانەوەی لە ماڵەوە لە کاتی ڤایڕۆسەکە توانی سود لەو کاتە وەرگرێت و بەرهەمە فێمەنیستەکەی تەواو بکات.

ئەو وتی "پێم وایە کە دایکان ئەرکەکانی سەرشانیان لە ئەستۆ ئەگرن، ئێمەی دایکان هەمیشە ئاگاداری منداڵەکانمان دەبین و فێریان دەکەین کە قاب و پێداویستی خواردن ئامادەبکەن و هەموو  کارەکانی دیکەیان بەباشی ئەنجام بدەن.
ئەو بە پێکەنینەوە وتی" من سەیرم دێت پیاوان چۆن دەتوانن لە واتای ژنبوون و بوون بە دایک بزانن؟ لە کاتێکدا تەنانەت لەم بابەتە تێناگەن."

 کاواکامی لە هەموو نوسەرەکانی دیکە زیاتر ژنێتی بە جیهان ناساندووە. ڕۆمانەکەی Breasts and Eggs، لە بنەڕەتدا وەکو چیرۆکێک بە شێوەزارێکی پاراوی زمانە ڕەسەنەکەی خۆی ئوسکایی نوسراوەتەوە، ئەم ڕۆمانە باسی ژنبوون و دایکایەتی و جەستەی ژنان دەکات، ڕۆمانەکە لە ساڵی ۲۰۰٨ بڵاوکراویەوە. بابەتە سەرەکیەکەی دەربارەی ژنێکی مەیگێرە بەناوی میکیکۆ، ژنە گەنجەکانی تر میکیکۆ لە کارەکەی لادەبەن بەهۆی ناڕێکی سنگیەوە، دواتر ئەویش دەست دەکات بەبیرکردنەوە لە سنگەکانی کە شێوەیەکی شۆڕیان پێوەدیارە، پێی وایە کە لەوانەیە جوانکاری  سنگ "جۆرە لەشێکی  ڕێکی پێ ببەخشێت"  ھەروەک چۆن لە گۆڤارە کچانەکاندا دەیبینرێت. ئەم ڕۆمانە بەگشتی باس لەوە دەکات بۆچی ژنان لەسەر بنەمای جەستەیان بەها و گرنگیان پێ دەدرێت .

ڕۆمانەکە وەکو ئاگادارکردنەوەیەکی تۆقێنەر بوو بۆ سەر جیھانی پیاوسالاری نێو چیرۆکە ژاپۆنییەکان، بە ستایلێکی ڕوون و ڕەوان چەن پرسیارێک دەگوازێتەوە : چی وا لە ژنان دەکات کە منداڵیان بوێت؟ بوچی ژنان لەسەر بنەمای جەستەیان بەها و گرنگیان پێ دەدرێت؟

 نەریتخوازەکان بەڕاشکاوی سوکایەتی بەمە دەکەن؛ "شینتیارۆ ئێشیھارا" دواتر دادوەری تۆکیۆ، کە خۆی ڕۆمانوسێکی کۆنە بەمە دەڵێت " "ناخۆش و ناھەموار".
ڕەخنەی یەکێک لە نەریتخوازەکانی ژاپۆن نەیتوانی ببێتە  ڕێگیر لەبەردەم فرۆشتی ٢٥٠،٠٠٠ کۆپی ڕۆمانەکە. 

کاواکامی لەوکاتەوە چەندین خەڵاتی بە دەست ھێناوە بۆ ڕۆمان و ھۆنراوە و کورتە چیرۆکەکانی لە ژاپۆن، خوێنەرە بیانیەکانی سەرقاڵی دۆزینەوەی ئەوەن کە بۆچی ڕۆمانەکە زیاتر سەردەمیانەیە، زیاتر لە دوانزە کاری وەرگێڕان لە ڕۆمانی Breast and Egg لە بەرھەمھێناندایە، ڕۆمانی "بەھەشت"ی ساڵی ٢٠٠٩، بە ئینیگلیزی بڵاودەبێتەوە بۆ ساڵی٢٠٢١، وە دوابە دوای ئەوە ڕۆمانی "شەوی تایبەت بە خۆشەویستان" ی (ساڵی ٢٠١٣)  بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بە ئینگلیزی بڵاودەکرێتەوە، وە لەگەڵ ئەمەشدا کاواکامی لەلایەن ھاروکی مۆراکامی ستایشکراوە، کە یەکێکە لە ڕۆمانوسە بەناوبانگەکانی ژاپۆن؛ 
ئەو بەم شێوەیە باسی کاواکامی دەکات: وەکو درەختێک وایە کە دەتوانرێت پشتی پێی ببەسترێت بۆ گەیشتن بەرەو ئاسمان یاخود وەکو  ڕوبارێک وایە کە بڕژێتە نێو دەریاوە،  مۆراکامی وتی، کە کاواکامی "بە بێ وەستان گەورە دەبێت و گەشەدەکات".

کاواکامی بەم ستایشکردنەی دڵخۆش بوو لەلایەن یەکێک لە کەسایەتیە ڕۆمانوسەکانی ژاپۆن کە "ھاروکی مۆراکامیە"، بەڵام  لە زنجیرە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی٢٠١٧ لە کاتی گفتوگۆکردندا پێکنەهاتن، کاواکامی زۆر ڕاشکاوانە ئاماژەی بەوەکرد کە جۆرێک لە دژایەتیکردنی ئافرەت و جیاوازی ڕەگەزێتی لە ڕۆمانەکانی مۆڕاکامیدا بەدیدەکرێت. ئەو وتی"  ئەکتەرە ژنەکانی نێو ڕۆمانەکەت بوونەتە "قوربانی" لە پێناو ڕۆڵی ئەکتەرە پیاوەکاندا" ئەمە بە جۆرێک ژنان دەناسێنێت کە تەنها بوبەدیهێنانی ئارەزووەکانی پیاوان و سێکس دروستبوون.

مۆراکامی کەمێک شۆک بوو بەم تاوانباریە، وەڵامیدایەوە: "من حەز بە تاکگەرایی و جیاوازیکردن ناکەم، ئەمەش هەردوو ڕەگەز دەگرێتەوە.  
 مایۆکۆ کاواکامی پێداگیری لەسەر ئەوە دەکات کە کارەکانی مۆڕاکامی خۆشدەوێت، بەڵام بەتوندی بەرگری لەو ڕستە پرسیاریەی خۆی دەکات و دەڵێت. "من پێم وایە ئەمە بەتەواوی ئەرکی منە کە لەبارەی دۆزی ژنانەوە پرسیار بکەم،"

کارەکانی تری کاواکامی، کە خۆی دەڵێت، بریتیە لە یارمەتیدانی ڕۆژهەڵاتناسەکان کە چەندین چیڕۆکیان دەربارەی ژاپۆن بڵاوکردۆتەوە.
جگە لە مۆراماکی،مایۆکۆ کاواکامی  سەرسامە بە هەردوو نوسەری ژاپۆنی "یۆکیۆ میشیما" و "یاسونەری کواباتا" ئەوان بەنمونە دێنێتەوە کە کتێبەکانیان پڕن لە وێنەی "geisha گێشا"  وچیای  "Mt Fuji" لە تۆکیۆ.

کاواکامی دەڵێت" ئێمە پێمان وایە کە هەموو ئەو بابەتە ئەدەبیانە بەسەرچوون و لە ئێستادا بەهیج جۆرێک بابەتی لەو شێوەیە نین،جیهانی ئەدەبی ژاپۆن هێشتا سەرنجڕاکێشە، بەڵام بابەتەکانی لاوەکین. بەڵام ئێمە بەهێج جۆریک بەو شێوەیە نین. من نامەوێت کتێب بنوسم بۆ هێشتنەوەی ئەو وێنانە. بەڵکو دەمەوێت کتێب سەبارەت بە خەڵکی ڕاستەقینە بنوسم."

کاواکامی بەهەژاری لە ئۆسکا گەورە بووە. ئەو بەو شێوەیە بووە کە خۆی باسی دەکات" پەیوەندییەکی توندی" لەگەڵ باوکە ونبوەکەیدا هەبووە، دواتر لە تەمەنی چواردە ساڵیدا، دەستی کردووە بە کارکردن لە کارگەیەک بۆ پشتگیریکردنی خێزانەکەی، گەرمکەرەوە و پانکەی کارەبای دروستدەکرد. "بەڵام من هەمیشە بەتەواوی منداڵیکی فەلسەفی بووم، بەخێرای پرسیاری سەیرم دەکرد تاوەکو پێبگەم". دواتر، وەکو مێکیکۆ، وەکو مەیگێڕێک کاری کرد. کە ئەمە ڕێگایەکی کاتی بوو بۆ کچانی چینی کارکەر لە هەژاران و خاوەن کارە بێ بەرهەمەکان.ئەمە جیاواز بوو لە ژیانی هاوچەرخی ئەو،  وە زۆربەی دەرچوانی زانکۆ باڵاکانی ژاپۆن.
لەژیانێکی جیاوازدا، کاواکامی گۆرانیبێژێکی پیشەگەر بووە؛ چەند ئەلبومێک هەبووە لە پیشەیەکی ماوە کورتدا، بەڵام دواتر وازی هێنا دوای ئەوەی کە تێگەشت کە چەند دەسەڵاتێکی کەمی هەبووە لەو کارەدا. ئەو وتی "من تەنانەت ڕێگەم پێ نەدرا کە هۆنراوەی گۆرانیەکانی خۆم بنوسم، ڕۆیشتن بۆ جیهانێکی ئەدەبی کۆن و بەسەرچوو ڕەنگە بیرۆکەیەکەی باش نەبێت" هێشتا، چیڕۆکە پێشەکیەکانی کاواکامی، ڕەگەزێتی و خێزان و ژنیەتی دەناسێنێت، کە خوێنراونەتەوە لە لایەن  هەوادارە پەرۆشەکانی لەبەر ئازایەتی و دەنگی نوێ مێینەکان کە ئەوانیش بەکەم سەیرنەکراون. 

کاواکامی دەڵێت کاتێک کە بیرۆکە فێمەنیستەکەی دەستپێکرد سەبارەت بە "ئافرەتە دڵسۆزە بەساڵاچوەکانی سەر تەلەفیزۆن بوو ... کە لەگەڵ پیربوندا زۆر ئاشکرا دیارە کە ژنان فیمەنیست دەبن." پیاوان تێدەکوشن تاوەکو لە  جەستەی ژنان بزانن، ئەو دەڵێت: "بۆ نمونە، ئەوان هیچ ئەزمونێکیان نیە لەسەر دووگیانی و خەمۆکی دوای منداڵبوون نیە." بەڵام جەنگی باوکسالاری ماندووکەرە، لە نێو ماڵدا دەست پێ دەکات.

ئەگەر کارە ئەدەبێ سەرەکیەکەی لەسەر ژیانی ژنان بێت، ئەوە ئەوەکانی تری لەسەر مناڵە، ئەو وەسفی منداڵێتی دەکات وەکو" دۆزەخێک". لە بابەتەکانیدا، منداڵان بونەتە قوربانی ململانێی دایکو باوکیان، غەمباری و تەنهای و بێکەسی و دەنگیان لەهەموو شوێنکیدا دەزرینگێتەوە.
ئەو وتی :"من دەمەوێ لە ڕوانگەی منداڵەوە بنوسم - ئەوان چۆن  جیهان دەبینن،  کاتێک کە  بۆت دەردەکەوێت کە تۆ زیندویت  وەکو شۆکێک وایە. ڕۆژێک، ئێمە کراینە نێو ژیانی دونیاوە بەبێ ئاگارکردنەوە. بەڵام لەکاتێکی نادیاردا، هەموومان دەمرین، ئەمە زۆر قورسە بۆ تێگەیشتن." کە ئەو سەرسوڕمان و ترس و دەستبەرداربوونەی کە بەهۆی تێنەگەیشنەوە دروستبوون هەموویان لە ناوەڕۆکی نوسینەکانی کاواکامیدا هەن. "ئێمە  زۆر جار قسە لەو بارەوە دەکەین کە مردن ڕاستیە، بەڵام ناتوانم بیسەلمێنم،  لەگەڵ ئەوەشدا بیردەکەمەوە کە لەدایکبوون وەکو کۆتای وایە."

ئەو وتی "دایکایەتی ئاڵۆزیەکان قوڵتردەکات لە ژیانماندا. ئەمە شتێکی جوان و دژوارە کە ئادەمیزادێکی تر دروستبکەیت، "تۆ ژیان بنیات دەنێیت بەڵام ئەوە دەزانی کە بە مردن کۆتای دێت." ئەو زیاتر بیر لە مەدەکاتەوە کاتێک کە تەماشای گەورەبوونی کورەکەی خۆی دەکات. "کاتێک کە من ئەو لە نێو خەودا دەبینم بیر لە ڕابردووی دەکەمەوە، ئەگەر ئەو نەخۆش بکەوێت یان بەنێو ئازاردا تێپەرێت، ئەوا دەزانم کە من ئەو کەسەم کە بەڕاستی ژیانی ئەوم دەسپێکردووە. من ئەمەم دەستپێکرد- کە ئەمە بەتەنیا بەهۆی خواستی خۆمەوە ڕوویداوە."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP