نوستن وه‌ك پێویستییه‌كی هه‌ره گرنگی مرۆڤ، چه‌ندین توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له باره‌یه‌وه كراوه، زۆركه‌س پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئاخۆ باشترین کاتی نموونه‌یی بۆ خەوێکی نمونەیی و ته‌ندروست چ كاتێكه؟
بەپێی توێژینەوەیەکی بەریتانی کە لە گۆڤاری "دڵی ئەوروپا"دا بڵاوکراوەتەوە، باشترین کات بۆ نوستن کاتژمێر 10 بۆ 11ی شەوە.
دەیڤد بڵانس، نوسەری توێژینەوەکە ڕایگەیاندوه، خراپترین کاتیش درەنگ خەوتنە، چونکە جه‌سته بێبەش ده‌بێت لە بینینی تیشکی بەیانیان، چونکە ئەو تیشکە زۆر پێویستە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی بایەلۆجی لەش.
توێژینەوەکە لەسەر 88 هەزار کەس کراوە کە تەمەنیان لە نێوان 43 بۆ 79 ساڵیدا بووە، هەموو ڕۆژێک بە بەردەوام زانیاری و داتا لەبارەی خەویانەوە کۆکراوەتەوە.
دەرئەنجامەکان دەریانخستووە کە زوو خەوتن یاخود درەنگ خەوتن لەو سه‌عاته‌ی دانراوە سه‌عاتی جه‌سته تێکدەدات و ئەوەش دەبێتەهۆی مەترسیی بۆسەر دڵ و خوێنبەرەکان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP