زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی و چالاکی مەدەنی، دوای سهپاندنی سزا لهلایهن دادگاوه، خۆی ڕادەستی زیندانی سنە کرد، ژمارەیەک لە خەڵکیش بۆ پاڵپشتییکردنی لە بەردەم زیندانی سنە کۆبوونەوە.
"زارا محەمەدی" مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرھەنگی نۆژین لە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ، لە لایەن دادگای سنەوە بە تۆمەتی ئەندامبوونی لە یهكێك له حیزبە ئۆپۆزسیۆنه کوردییەکان، دادگا 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سهپاندو دادگای پێداچوونەوەش ئهو سزایهی پەسەند.
پارێزەرێكی "زارا محەمەدی" رهتیكردهوه، زارا محهمهدی لههیچ حزبێكی ئۆپۆزسیۆندا ئهندام بێت و ڕایگەیاند، زارا تەنھا لەبەر چالاکی مەدەنی و فێرکردنی زمانی کوردی ئەو سزایەی بەسەردا سەپێنراوە و پەیوەندی بە حیزبە کوردییەکانەوە نییە.
ئەو سزایەی زار محەمەدی لە کاتێکدایە، لە دەستوری ئێراندا زمانی کوردی دانی پێدانراوە، لە زانکۆی کوردستانی شاری سنەش بەشی زمانی کوردی کراوەتەوە و ساڵانە ٤٠ خوێندکار لە قۆناغی بەکالۆریۆس وەردەگرێت.
لهكاتی چوونی بۆ زیندانش، ئهو خانمه چالاكوانهی شاری سنه وتی:چركه به چركهی ئهو كاتانهی لهزینداندام، قوڕبهسهر ئهو دوژمنهی هیوای به بهندیخانهیه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP