قوباد تاڵه‌بانى پرسه‌نامه‌ ئاڕاسته‌ى خانەوادەی دكتۆر مارف عومەر گوڵ ده‌كات

کوردستان
09:12 - 2022-01-15

بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ، پێشمەرگەی دێرین و شاعیر و نوسەر و ئەکادیمیستی دیاری کورد دڵگران و نیگەران بوم. 

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و هاوڕێ و ئازیزانی و هەموو شاعیر و نوسەرانی کوردستان دەکەم.

بەکۆچکردنی دکتۆر مارف عومەر گوڵ، گەلی کوردستان پرۆفیسۆر و ئەکادیمیستێکی شارەزاو مامۆستای زانکۆ و نوسەر و شاعیرێکی دیار و قەڵەمێکی دەوڵەمەندی لەدەستدا کەتەمەنی خۆی تەرخان کردبو بۆ خزمەتی دۆزی رەوای گەلەکەی و توێژینەوەی زۆر گرنگیشی لەسەر پرسی جینۆسایدی کورد ھە‌بوو كە‌ لە‌ناوە‌ندە‌كاندا كە‌ڵكی زۆری لێوە‌ردە‌گیرا بۆ ئە‌و پرسە‌‌.

خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێ و جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبوری و دڵنەوایی بەهەمولایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا اليه راجعون 

قوباد تاڵەبانی 
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP