وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، رێگه به به‌كارھێنانی دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ كه‌سانی سه‌روو 18 ساڵ ده‌دات، رێگه‌پێدانه‌كه ھه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
ریاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی گشتیی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق، نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگاكانی عیراق كردوه، به‌پێی نوسراوه‌كه، بۆ پاراستنیان له جۆره گۆڕاوه‌كانی كۆرۆنا به تایبه‌تی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن و زیادكردنی به‌رگریی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، رێگه به به‌كارھێنانی دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا، بۆ كه‌سانی 18 ساڵ و سه‌روو 18 ساڵ ده‌ده‌ن.
پێشتر دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا كه به "دۆزی پاڵپشتی" ناوده‌برێت، ته‌نھا بۆ كه‌سانی به ته‌مه‌ن یان ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ترسی زۆریان له‌سه‌ره به‌كارده‌ھێنرا، سه‌ره‌تای ئه‌م ھه‌فته‌یه‌ش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق مۆڵه‌تیدا به كارھێنانی ڤاكسین بۆ منداڵانی سه‌رو شه‌ش ساڵ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP