تەندروستی جیهانی دەركەوتنی جۆڕێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا رادەگەیەنێت

تەندروستی
08:24 - 2022-01-28

تەندروستی جیهانی دەركەوتنی ڤایرۆسێكی نوێ رادەگەیەنێت كە بەهەمان شێوە لە خێزانی ڤایرۆسی كۆرۆنایە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند لەئێستادا بەهەماهەنگی لەگەڵ توێژەرەوانی چین سەرقاڵی چاودێریكردنی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنان كە لەباشوری ئەفریقیا سەری هەڵداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە مەبەست لە چاودێریكردنەكە هەوڵدانە بۆ وەرگرتنی زانیاری پێویست لەسەری و رێگریكردن لەوەی ببێتە مەترسی بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشیخستەڕو، ئاژەڵەكان هۆكاری سەرەكین بۆ گواستنەوەی ڤایرۆس بۆ مرۆڤەكان بەتایبەت ئاژەڵە كێویەكان كە بە رێژەی 75% هۆكاری گواستنەوەی ڤایرۆسەكانن و زۆرترین ئەو ئاژەڵانەش كە هۆكاری گواستنەوەی ڤایرۆسن شەمشەمەكوێرەكانن. 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP