رەفعەت عبدالڵە مەبەستی كێیە..!
عبداڵلە حەساری
دوێنێ لە كۆبونەوەیەكی حزبیدا رەفعەت عبداڵلە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەنجەی كردە سەر هەندێ راستی كە شایستەی ئەوەیە بەش بەش بۆ خەڵكی كوردستانی شی بكرێتەوە و راستیەكان وەك خۆی بزانرێت وەك رابردو توشی هەڵە نەبینەوە لە دەنگدانی ئەم جارەی كوردستان ،بیرتان دێت گۆران لەیەكێتی جودا بۆوە سێ بەشی یەكێتی لەگەڵ خۆیدا بردی، لەپەرلمانی كوردستان دوەم حزب بوو تەنانەت دەسڵاتی سلێمانی و زۆر شوێنی ترشی برد لەیەكێتی تا وای لێ هات پارتی ئەهاتە سلێمانی سەرەتا ئەچوە لای گۆران دواتر ئەهاتە لای یەكێتی بەڵام بەداخەوە نەیانتوانی هێچ بگۆرن پارتی ژیرانە لە خشتەیانی نابو بو بێهیزكردنی یەكێتی خۆیانش بچوك بونەوە چونكە ئەوەنەی روحی تۆڵە كردنەوە لە یەكێتی بوو نەك خزمەت كردنی خەڵك وبەرانگاربونەوە لەگەڵ پارتی ، تا كار گەیشتە ئەوەی سەرۆكی پەرلمانیان نەهێلن لە دێگەڵە بێتە هەولێر بە عەلەنی پەرلەمانیان داخست زەرەرمەندش سنوری سلێمانی بوو ،ئێستاش كاك لاهور ئەیەوێیت لایكی یەكێتی بەرێ بەم شیعارانەی ئێستای دڵنیابن گۆران چەنی پێكرا كاك لاهور و شاسوار عبدوالواحدش ئەونەی پێ ئەكرێت تەنها زەرەر لە سنوری سلێمانی ئەدەن ، دڵنیابن هێز لای یەكێتیە بەس بە یەكێتی گۆرانكاری ئەكرێت وە ئەتوانی ستۆپ بە پارتی بكات پارتی یەكێتی وەك كۆیلە قبوڵە نەك وەك شەریكی حوكمەت لە كوردستان ،كار گەیشتۆتە ئەوەی بیرێكی ئاو بۆ سلێمانی لێ بدەی سەرۆكی حوكمەت قبوڵ ناكات هەموو دەسڵاتیان داگیر كردوە تاكە چارەسەر دەنگی ئێوەیە بە یەكێتی تا گۆرانكاری راستەقینە بكەین لە حوكمرانی كوردستان ئەگەر راستگۆ نەبوین بۆ جارێكی تر سزای هەموومان بدەن ،دڵنیابن هێزو گۆرانكاری لای یەكێتیە وە ئەم خۆسەپاندنەی پارتی قابیلی قبوڵ نیە ئێمە گەیشتینە بن بەست لە هەموو شتەكان لەگەڵ پارتی ئەمە راستیەكەیە/28/8/2024