مام جەلال هۆکار بوو لە بنیاتنانی بناغەی سیاستی سەقامگیرتر لە عێراق …
دونیاغفور
ئەمڕۆ ١٤ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ساڵڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال بۆ جاری دووەم وەک سەرۆک کۆماری عێراق..
مام جەلال یەکێک بوو لە کەسایەتیە پێشەنگەکانی سیاسەتی عێراق و کورد وناوچەکە ،لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام ، سەرۆک مام جەلال ڕۆڵی گەورەی لەپرۆسەی سیاسی عێراقدا بینی وتوانی رۆڵی کارا ببینی لەپاراستنی بەرژەوەندیەکانی کورد لە حکومەتی عێراقدا.
کاتێک سەرۆک مام جەلال بۆ جاری دووەم پۆستی سەرۆکایەتی عێراقی وەرگرت کاریگەریەکی بەرچاوی لەسەر گۆرەپانی سیاسەتی عێراق هەبوو لەماوەی سەرۆکایەتیەکەی دا کاری کردووە بۆ بەرەو پێشبردنی ئاشتەوایی نیشتیمان لەنێوان کوتلە جیاوازەکانی عێراقدا بە تایبەتی نێوان کورد و سونەوشیعە هەروەها لەنێوان سونەو شیعە وشیعەوشیعەش .
هاوکات بەشدار بووە لە بە هێزکردنی مافەکانی کورد لە دەستوری عێراقدا کە تونرا فیفرالی و هەرێمی کوردستان بچەسپێنرێت .
هەروەها تاڵەبانی تیشکی خستە سەر بەرەو پێشبردنی دیموکراسی و دیالۆگ لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی عێراقدا کە بەشداربوو لە بنیاتنانی بناغەی سیاسی سەقامگیرتر لە عێراق دا کە ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.
سەرۆکایەتی سەرۆک مام جەلال قۆناغێکی بەرچاوی لە عێراق بەڕێوەبرد،لەماوەی سەرۆکایەتیەکەی دا ڕووبەڕوی ئاستەنگی زۆر بووە وەک توندوتیژی تائیفی و گەندەڵی ،وە دوای لەشکرکێشی ئەمریکا وڵات بە قۆناغێکی گواستنەوەی سەختتدا تێپەرببوو پێویستیەکی بەپەلەی سەقامگیری سیاسی هەبوو،وە سەرۆک مام جەلال بەو پێیەی ڕۆڵێکی گرنگی لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا دەبینی
هەمیشە بەدوای دیدگایەکی ئەرێنیدا دەگەڕا بۆ داهاتووی عێراق وە ئەمەش وایکرد ببێتە کەسایەتیەکی دیارو کاریگەرو کاریزما لە عێراق وناوچەکەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیشر
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP