له‌پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له‌بێَده‌نگبوون دواجار پارێزگاره به‌وه‌كالته‌كه‌ی حه‌وت ساڵی رابردوو بێ ده‌نگی شكاند و روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه به‌ڵام چ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ئێستا په‌نجه‌كانی خۆی ده‌گه‌زێت چوونكه ده‌سی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك باس بردووه ،ده‌یان ده‌رگای له‌سه‌رخۆی كرده‌وه ......
پارێزگاره به‌وه‌كالته‌كه ده‌ڵێت پرۆژه‌ی ته‌واو كردنی نه‌خۆشخانه‌ی حه‌ویجه پرۆژه‌ی منه و به‌ڵام ئیداره‌ی ئێستای كه‌ركوك ناوی من ناهێنێت به‌ڵام بێ ئاگایه له‌وه‌ی ناو نه‌هێنانی زۆر باشتره له‌وه‌ی جارێكی دیكه ناوی بێته‌وه ناوان .
ئه‌م پارێزگاره زۆر شانازی به‌كاره‌كانی خۆیه‌وه ده‌كات به‌ڵام مێژووی حه‌وت ساڵی رابردوو هێنده دوور نیه تاوه‌كو خه‌ڵكی له‌بیریان چووبێته‌وه به‌ڵام بۆ خۆی و بۆ ئه‌وانه‌ی كاره‌كانی ئه‌ویان له‌بیركردووه باگرنگترین كاره‌كانی ئه‌و پارێزگاره‌تان به‌بیر بهێنمه‌وه :
- پرۆژه‌ی فه‌رشكردنی شۆسته‌كان به چیمه‌نی ده‌ستكرد
- پرۆژه‌ی كۆنكرێتكردنی رێگاكان به خۆڵ
- پرۆژه‌ی هێنانی زبڵ و خۆڵ و خاشاك بۆناو شاری كه‌ركوك
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه گرنگترین سێ پرۆژه‌ی ئه‌و پارێزگاره‌بوو به‌ڵام چه‌ند داستانێكیشی هه‌یه گرنگترین داستانه‌كانی بریتین له :
- داستانی خواردنی كه‌باب
- داستانی كڕینی جبس
- داستانی كڕینی نه‌سته‌له و شیرینی
پێتان سه‌یر نه‌بێت كه‌باس له‌كرینی كه‌باب و نه‌سته‌له و میوه و جبس ده‌كه‌ین ، به‌پێ ی نوسراوێكی دیوانی چاودێری دارایی به ژماره 8055 له‌به‌رواری 7/4/2019 هاتووه راكان سه‌عیدی پارێزگار به به‌های 948 ملیۆن 712 هه‌زار دینار كه‌باب و نه‌سته‌له و میوه و شیرینی و جبسی كرێوه، لێره‌دا پێویستمان به‌زانا و دانایه‌ك هه‌یه تێمان گه‌یه‌نێت پارێزگار و جبس كوجا مه‌ڕحه‌با ؟!
هه‌ربه‌پێ ی ئه‌و نووسراوه بڕی 731 ملیۆن و 642 هه‌زار له‌بودجه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی قه‌زاو ناحیه‌كانی ڕزگاربووی ژێر ده‌ستی داعش خه‌رجكراوه ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا 206 ملیۆن 42 هه‌زار دینار له‌بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ مه‌به‌ستی كه‌باب و میوه و شیرینی و جبس خه‌رجكراوه .
ئێمه لێره‌دا ده‌پرسین ئایه له‌بری خه‌رجركردنی یه‌ك ملیار دینار بۆكه‌باب و جبس و نه‌سته‌له و میوه پرۆژه‌ت له‌ناوچه رزگاربووه‌كان بكردایه ئێستا حاڵی ئه‌وناوچانه به‌م شێوه‌یه ده‌بوو؟؟
له‌لای كه‌ركوكیه‌كان روونه ئێوه حه‌وت ساڵی پڕ له‌نه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تی و هه‌زاران كێشه‌تان بۆكه‌ركوك دروستكرد ئێستاش شیوه‌نه‌كه‌تان بۆ كه‌باب و جبس و نه‌سته‌له‌كه‌یه نه‌وه‌ك خه‌می هاوڵاتیانتان بێت ...
ئێستا كه‌ركوكیه‌كان خاوه‌نی پارێزگارێكن دینار به‌دینار له‌پێناو كۆنكرێتكردنی یه‌ك مه‌تری كۆڵانێكی شار خه‌رج ده‌كات به‌ڵام ئێوه به‌ملیارتان داوه به‌كه‌باب بۆیه پێش ئه‌وه‌ی زاتی ئه‌وه بكه‌ن پرۆژه‌كان بكه‌ن به‌هی خۆتان بیر له‌وه مێژووه پڕ شه‌رمه‌زارییه بكه‌نه‌وه كه له‌حه‌وت ساڵدا تۆمارتانكردووه .
له‌كۆتایشدا به‌ویژدانی هه‌میشه مردووتان سوێندتان ده‌ده‌م له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی كاركردنتان كام پڕۆژه‌ی گه‌وره و گرنگ و ستراتیژیتان هه‌بووه پیاو له‌ڕووی بێت بیكات به‌هی خۆی ؟؟؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش له‌لای دانیشتوانی كه‌ركوك روون و ئاشكرایه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP