تەنەکەلۆژیا یان چێژلۆژیا؟
تەکنەلۆژیا بۆ هەندێک تەنەکەلۆژیایەو، بۆ هەندێکیش دیکەش چێژلۆژیا !
ڕەنگە ئەم ناونیشانە بۆ هەندێک مایەی پێکەنین بێت، لای هەندێکی دیکەش زۆرترین مانا بێت
بەو پێودانگەی کە لە ئێستادا بەکارهێنەرانی تەکنەلۆژیا بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوونە، بەشێکی هاوشێوەی بوارەکانی دیکە ( لەناو دەخواو لەپەڕ دەخەوێت) بەشەکەی دیکەش توانیویانە زانستی تەکنەلۆژیا بکەن بە بنەمایەک بۆ بەدەستهێنانی سەرجەم زانیارییەکان.
تەکنەلۆژیا بەرەو کوێمان دەبات؟
بڵێی ئەم ئامرازه بەرەو کوێمان ببات؟
خاس یان خەراو؟
تەکنەلۆژیا ئەگەرچی زۆر هەل و بوارو دەرفەتمان بۆ ئاسان و سانا دەکات، بەڵام داهاتوومان بەرەو کوێ دەبات؟
ژیانمان بەرەو کام کونج دەبات و بەکام جەمسەرمان دەگەیەنێت؟
گەشەکردنی تەکنەلۆژیاو بڵاوبوونەوەی لە کۆمەڵگادا زوو پەرەیسەند، بەڵام ململانێیەکی بێپایانی لەنێو تاک و نەوەکاندا درووستکردووە،
ململانێیەک، کە هاوبەشی و سازان و هەڵکردن و خۆگونجاندن بەرپا ئەکات
بیرو ڕەوتاری نەوەی ڕابردوو ڕاکێشی نەوەی نوێ دەکات
کارو کاردانەوەکان خێرا و خێراتر دەکات
پەروەردە، کۆمەڵگا، کلتوور، ئابووری، بەرهەمهێنان بەرەو قۆناغی باشتر دەبات.
کۆمەڵگا داگیر دەکات و
کاردانەوەکان خێراو نامۆ دەکات.
تەکنەلۆژیا ئامرازێکی بەکارو کەڵک و خێراو زانستێکی بەرفراوان
ئاشناییەک بۆ گەیشتن بە ئامانجە پراکتییەکان.
بەڕای تۆ تەکنەلۆژیا بەرەو کوێی ترمان دەبات؟
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP