گرێبەستەکانى نەوت لە بری خێر بوون بەشەڕ

پێشڕەو مەلاوەیسی
18:43 - 2025-05-20

سەیرە لە گرێ بەستی نەوتدا خەڵكی بەشمەینەت تائێستاش باجەكەی دەدەن، لەبری خێر بووە شەڕ و ژیانی مووچە خۆرانی بەتەواوی وێرانكرد، مووچەی لەمانگەوە كرد 60ڕۆژ و زیاتر و كەمتر، نیو مووچەی كردە مۆدێلێكی ئیدارەی نوێ، سەرباری هەموو ئەمانەش دۆڕاندنی لە دادگای نێودەوڵەتی و ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوت هێندەی تر دەرگای خۆشگوزەرانی خەڵكی داخست، گەڕانەوە بۆ پێش ئەو وادەیە ئاواتی هەموو تاكێكی مووچە خۆر و چینە جیاوازەكانی هەرێمە، هۆكاری ئەو دۆڕاندنە بە حكومەتی ناوەند، ئەوەبوو كە لەسەر بنەمایەكی ئیداری و یاسایی گرێ بەستەكان ڕێك نەخرابوو.

گرێبەستی وزەی هەرێم، گوایە بەستراوە، ئەمەشیان دووجار فاوڵ، یەكەم حكومەتێك كار بەڕێكەربێت بە پێی هەموو یاسا و دەستوری ناوخۆی و نێودەوڵەتییەكان، (باطله) و كاری پێناكرێ و بۆی نییە گرێ بەست ئەنجامبدات، دووەم وابزانم لە بیریانكردووە لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدایە هەرێمەكەیان، بێگەڕانەوە بۆ دەستووری عێراق لە هەركاتێكدا بێت وەك نەوتەكە دەتوانن ڕایگرن، ئەوەش تەنیا و تەنیا خەڵكە بەشمەینەتەكەی هەرێم دەبێت باجەكەی بدەن.

بۆیە دەڵیم، گرێبەستە نەوتییەكەتان بۆ چەندین ساڵی تر نەوە لەدایك نەبووەكانی ئەم هەرێمەی قەرزار كردووە، وابزانم ئەمجارە مردووەكانیش دەبێت باجی گرێبەستی ووزەی ئێوە بدات، دڵنیاشم چۆن من بەم ڕێكەوتنە دڵخۆش نیم كوردستانیانیش هەم هەستی منیان هەیە، چونكە كوردەواری دەڵێت، ماران گەستە لە خشپەی مێرووش دە سڵەمێتەوە، خوا خۆی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی بپارێزێ.

پێشڕەو مەلاوەیسی
ڕۆژنامەنوس و میدكار

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP