ئاسایشی ئاو، واتا
مسۆگه‌ركردنی دابینكردنی ئاو گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه نه‌ك هه‌ر بۆ مرۆڤ به‌ڵكو
بۆ هه‌موو زینده‌وه‌ران، ئاسایشی ئاو له بابه‌ته ستراتیژییه‌كانه، بۆیه په‌یوه‌ندی
راسته‌وخۆی به ئاسایشی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه به گشتی .
له‌به‌ر ئه‌وه‌شه بیر
و بۆچوونی ستراتیژی نێوده‌وڵه‌تی ماوه‌یه‌كی زۆر درێژ نییه گرنگی تایبه‌ت به
ئاسایشی ئاو ده‌دات، چونكه زۆر پێویسته بۆ سه‌روه‌ریی نیشتمانی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه كه په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیكی له
نێوان ئه‌و دووانه‌دا هه‌یه، هه‌ردووكیان دوولای هاوكێشه‌یه‌كن، دابینكردنی یه‌كه‌میان
بناغه‌یه بۆ دابینكردنی دووه‌م، پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته .
بانكی نێوده‌وڵه‌تیش
هۆشداری داوه له‌وه‌ی عیراق %20 داهاتی ئاوی تاوه‌كو ساڵی 2050 له ده‌ست ده‌دات،
به هۆی به‌رده‌وامی دیارده‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه %90سه‌رچاوه‌ی
هه‌موو رووباره‌كانی عیراق له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانییه‌وه دێن .
به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی
ئاوی هاتوو بۆ عیراق له ئێران و توركیاوه، هه‌روه‌ها وشكه ساڵی و كه‌می
باران له سێ ساڵی رابردوودا، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراقیش رایگه‌یاندووه كه
پلانی ساڵانه‌ی خۆی بۆ %50 دابه‌زاند، هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو بۆته
هۆكاری كۆچی جوتیاران به‌ره‌و شاره‌كان به تایبه‌تی له باشووری عیراق .
له‌لایه‌كی تره‌وه
هه‌موو توێژینه‌وه ئابوورییه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌كه‌نه‌وه كه عیراق زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاته به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه،
بۆیه زۆر پێویستی به چاكسازی هه‌یه، له بواری به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی
ئاو و دابه‌شكردنی به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ و یه‌كسان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گه‌شه‌پێدانی
به‌رده‌وام به‌ده‌ست بهێنێت، چونكه عیراق له پله و ریزبه‌ندی پێنجه‌م دایه له‌سه‌ر
ئاستی جیهان له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌ی كاریگه‌ری دیارده‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌واو قه‌تیس
بوونی گه‌رمایان له‌سه‌ره .
ساڵی پار كاتێك زه‌نگی
مه‌ترسی لێدرا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراقه‌وه كه رایگه‌یاند
ئێران ته‌واوی سه‌رچاوه ئاوه‌كانی عیراقی وشك كردووه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری
زۆری له‌سه‌ر پارێزگای دیاله و شه‌تولعه‌ره‌بیش هه‌بووه، پێش ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی
كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه كۆماری
ئیسلامی ئێران به رێژە‌ی %100سه‌رچاوه‌كانی ئاوی له هه‌رێمی كوردستان بڕیوه،
له دوای ساڵی 2003 وڵاتانی دراوسێی عیراق، ئێران و توركیا پڕۆژه‌ی زۆریان له‌سه‌ر
سه‌رچاوه‌كانی ئاو دروستكرد، له‌لایه‌كی تریشه‌وه زیادبوون و گه‌شه‌كردنی زۆری
ژماره‌ی دانیشتوان خواستی ئاوی زیادكردووه چ بۆ خواردنه‌وه و چ بۆ ئاودێری،
له هه‌مانكاتدا كۆنی ته‌كنیكه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ئاو و لاوازی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
عیراق بۆ دابینكردنی پشكه ئاوی خۆی.
له كۆتاییدا عیراق
پێویستی به كۆنگره و كۆنفرانسی زانستی له سه‌ر ئاستی زانكۆكان و هاوكاری
نێو ده‌وڵه‌تی هه‌یه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئاو كه له مێژه پێشبینی
ئه‌وه كرابوو كه سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك سه‌ده‌ی جه‌نگی ئاو ده‌بێت، به‌ڵام
عیراق بێ‌باك بوو .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP