لە کەرکوک هاوڵاتییەک ڕێگرى لە نوێژخوێنان دەکات و دەڵێت مزگەوت مزگەوتى خۆمە کەس بۆى نیە نوێژى تێدا بکات

کوردستان
23:59 - 2024-04-20

هاوڵاتییەک لە گەڕەکى ڕاپەڕینى شارى کەرکوک رێگری لە نوێژخوێنان دەکات بچنە ناو مزگەوتی عەزیز گۆمەییە دەڵێت هیخۆمەو خۆم دروستم کردووە بەناو خۆمەوەیە ، نیوەڕۆى ئەمڕۆ گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبویەوە کە ئەو هاوڵاتییە هەڵساوە بە داخستنى دەرگاى مزگەوتەکە بەڕووى نوێژخوێناندا و پێیانى وتووە کە هیچ کەس بۆى نیە لەم مزگەوتەدا نوێژ بکات چونکە نۆژەنى دەکاتەوە ، نوێژخوێنان بەدواداچونیان بۆ بابەتەکە کردوە و سکاڵایان لەسەر تۆمارکردوە و دەستگیرکراوە ، لەو بارەیەوە وەقفى سوننى لە کەرکوک ڕایگەیاند کە ئاگادارى وردەکارى بابەتەکەنین تەنها ئەوەندە ئاگادارن کە ئەو کەسەى مزگەوتەکەى دروستکردوە لەسەر سکاڵاى هاوڵاتییان دەستگیرکراوە.
چەند نوێژخوێنێکى مزگەوتە ڕایانگەیاند کە نوێژخوێنان بۆ نوێژى ئێوارە و خەوتنان بەسەر دیوار و دەرگاى مزگەوتەکەدا سەرکەوتوونە چونکە ئەوکەسەى کەخۆى بەخاوەنى مزگەوتەکەدا دەزانێت کلیلى مزگەوتەکەى بردووە لەگەڵ خۆیدا ، هەروەها شایەتحاڵێک لەبارەى دروستکردنى مزگەوتەکەوە ئاشکرایکرد کە لەسەرەتادا ئەو هاوڵاتییە بەتەنها خۆى هەڵساوە بە دروستکردنى مزگەوتەکە بەڵام خێرخوازانیش یارمەتییانداوە لە تەواوکردنەکەیدا.

 

ڤیدیۆی ساتى دەرکردنى نوێژخوێنان لە تەلیگرام ببینە
https://t.me/kirkuktv1/31815

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP