ژمارەی کوژراوانی غەززە نزیکدەبێتەوە لە ٣٥ هەزار کەس

کوردستان
21:14 - 2024-05-05

وەزارەتی تەندروستی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە تــا ئێستا ٣٤ هەزار و ٦٨٣ هاوڵاتی لەغەززە كوژراون، ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ٧٨ هەزار و  ٧٨  كەس.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی شەڕو پێكدادان و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل، لەماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٢٩ كەس لەغەززە كوژراون و ١١٠ی دیكەش برینداربوون.

٢١٢ ڕۆژە هێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامەو وەزارەتی تەندروستی غەززە رایگەیاندووە، ١٠ هەزار نەخۆشی شێرپەنجە هەیە كە بەبێ چارەسەر ماونەتەوە.

لەلایەكی دیكەشەوە، وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیلیش بڵاویكردووەتەوە ژمارەی كوژراوانی وڵاتەكەیان بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە گەیشتووەتە هەزار و ٤٠٠ كەس و نزیكەی پێنج هەزاری دیكەش برینداربوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP