ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك به‌رتیل وه‌ربگرێت له‌ زیندان خۆی ده‌بینێته‌وه‌

کوردستان
19:44 - 2024-05-05


ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای پارێزگای كه‌ركوك له‌ میانی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری ناسنامه‌ی ناحیه‌ شوانی سه‌ربه‌ پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، هەر فەرمانبەرێک بەیاسایی و بەجوانی کاروباری هاووڵاتییان ڕایی نەکات یاخود هەوڵی وەرگرتنی بەرتیل بدات بەدڵنیاییەوە سەرەنجام لە زیندان خۆی دەبینێتەوە.

ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی بۆ كه‌ناڵی كه‌ركوك رایگه‌یاند:" ئەمڕۆ 2024/5/5 بەیاوەری عەقید سەڵاح بەڕێوبەری پۆلیسی شوان سەردانی نفووسی شوانمان کردو لەنزیکەوە ئاگاداری ڕاییکردنی کاروباری هاوڵاتیانمان بووین، جەختمانکردەوە کە هەر فەرمانبەرێک بەیاسایی و بەجوانی کاروباری هاووڵاتییان ڕایی نەکات یاخود هەوڵی وەرگرتنی بەرتیل بدات بەدڵنیاییەوە سەرەنجام لە زیندان خۆی دەبینێتەوە."

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وتی:" له‌و سه‌ردانه‌مان ڕێنماییمان به‌ عەقید عەلی بەڕێوبەری فەرمانگەی شوان دا کە کاری پارێزەرەکان وەکو خەڵکێکی ئاسایی بەڕێبخرێت و چالاکیەکانیان بخرێتە چوارچێوەیەکی دیاریکراوەوەو تەنها یەک پەنجەرەیان بۆ دابینبکرێت تا نەتوانرێت لەسەر حسابی گیرفانی خەڵکی خۆمان ئاستەنگ بۆ هاووڵاتییان دروست بکرێ و فەرمانبەرەکانیش فێرێ بەرتیل خواردن ببن."

 وتیشی:" سەرجەم کەمووکوڕیەکانی فەرمانگەکە دەگەێنینە لایەنی پەیوەندیدار تا بەزووترین کات چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت، لێرەشەوە هاوڵاتیان دڵنیا دەکەمەوە کە لەگەڵ دەستبەکاربوونمان چالاکیەکانمان بەئاڕاستەی خزمەتکردنی زیاتر چڕ دەکەینەوە، لەکۆتاییشدا سەردانی بەڕێوبەری ناحیەی شوانمان کردو هه‌روه‌ها چاومانکەوت بە بەرپرسی کۆمیتەی شوان ڕزگار و لەنزیکەوە  چه‌ند پرسێكی تایبەت بە هاوڵاتیانی سنوورەکەمان هێنایە بەرباس."
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP