کەشناسیی عیراق: لێزمەباران دەبارێت

کوردستان
11:11 - 2024-04-29

دەستەی کەشناسیی عێراق خشتەی کەشوهەوای ئەمڕۆو دوو رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوەو رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمانی عێراق نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لەهەندێک ناوچەش ئەگەری نمەباران هەیە لەکەرکوک و دەوروبەری پلەی گەرما لەنێوان 35 بۆ 37 پلە دەبێت و هەروەها لەشارەکانی هەرێمی کوردستان پلەی گەرما 34 بۆ 36 پـــلە دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتییەکە، رۆژانی داهاتوو لەناوچەکانی ناوەندی عێراق گەرما 35 - 37 پلە دەبێت و لەهەرێمی کوردستانیش 34 بۆ 36 پــلە دەبێت. ئەمە لەکاتێکدا رۆژی 26ی نیسان بۆ یەکەمجار لەمساڵدا پلەی گەرما لە 10 پارێزگای عێراق بۆ 40 پلەی سیلیزی بەرزبووەوە.
هاوکات رۆژانی سێشەممەو چوارشەممەش ئەگەری بارانی بەلێزمەو مامناوەند هەیەو لەناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی عێراق ئەگەری هەڵسانی لافاو هەیە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP