دەستەی دادوەری کۆمسیۆن تانەکەی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە لەبڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی دابوو، سەبارەت بە راگرتنی کارە هونەری و داراییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان وەرگرت، چونکە لەکاتی یاسایی خۆیدا تۆمارکراوە.
بەپێی بڕیارێکی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن کە ئیمزای دادوەر حەسەن فواد سەرۆکی دەستەکەی لەسەرە تێیدا بڕیاردراوە، دەستەکە تانەکەی رزگار حاجی حەمە محێدین لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان وەربگرێت، کە لەبارەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران پێشکەشی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنی کردبوو.
ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە تایەکلایکردنەوەی ئەو سکاڵایەی کە لەسەر بڕگەی دوو لە ماددەی دوو تۆمارکراوە و دادگای فیدراڵی بڕ‌یاری لەسەر دەدات، کۆمسیۆن کارە هونەری و داراییەکانی هەڵپەسێرێت، لەوچوارچێوەیەشدا لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی رۆژی ٨-٥-٢٠٢٤ تانەی لەبڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران، لەبارەی راگرتنی کارە هونەریی و داراییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان-دا.
لەوبارەیەوە، رزگار حاجی حه‌مه‌د لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بە PUKMEDIA ی وتووە:" بڕ‌یاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌كاتێكدابوو كه به‌پێی ده‌ستوور نابێت هیچ سكاڵا‌و تانه‌یه‌ك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بدرێت، له‌كاتێكدا كه ٦ مانگ به‌سه‌ر بڕ‌یاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندا تێپه‌ڕ‌یوه و سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانیش له‌كاتێكدابووه، كه چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه بۆ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌پێی یاساش پێش كه‌متر له‌شه‌ش مانگ هیچ جۆره تانه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ناده‌ستووری بوونی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌قه‌كانی نێو یاساكه وه‌رناگیرێت".
"تانه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاڕ‌استه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری كۆمسیۆن كراوه‌و تێیدا تیشكی خراوه‌ته‌سه‌ر فه‌رمانه وه‌لائییه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، كه له‌بڕ‌یاره‌كه‌ی كۆمسیاراندا وردتر بڕ‌یار له‌و فه‌رمانه دراوه‌و به‌شێك له‌كاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌ڵپه‌ساردووه، یه‌كێتیش هه‌موو رێكارێكی یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دوانه‌خرێت و له‌و واده‌یه‌دا ئه‌نجامبدرێت، كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌رسومی بۆ ده‌ركردووه".
دەقی بڕ‌یاری وەرگرتنی تانەکەی مەکتەبی هەڵبژاردن لەلایەن دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەوە...
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP