له گه‌ڕه‌كی واستی شاری كه‌ركوك به‌هۆی شۆرتی كاره‌با ئاگر له ماڵێك كه‌وته‌وه‌و دوو منداڵ برینداربون برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
وتەبێژی بەرگریی شارستانی كەركوك بۆ كه‌ناڵی كه‌ركوك رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 5ی ئایار 2024 له‌گه‌ڕه‌كی واستی شاری كه‌ركوك بە هۆی شۆرتی كارەباوە ئاگر له‌ماڵێك كه‌وته‌وه، پاش گه‌یشتنی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی دوو منداڵ ده‌رهێندران كه به‌ڕێژه‌ی جیاواز سوتابوون و یه‌كێكیان دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره، هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ش دووانه‌ن و ته‌مه‌نیان سێ ساڵانه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: "له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا هه‌ردو منداڵه‌كه به‌ته‌نها له‌ماڵ بوونه و باوك و دایكیان له‌ماڵ نه‌بوون، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردوه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP