پۆلیسی کەرکوک لەماوەی 72 سەعاتدا 49 داواکراو دەستگیر دەکات

کوردستان
23:11 - 2024-04-21

هێزەکانی پۆلیسی کەرکوک لەهەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و داواکران، توانییان لەماوەی 72 سەعاتدا 49 داواکراو دەستگیربکەن.

مەفرەزەکانی بنکەکانی پۆلیسی نێو شاری کەرکوک بەڕاسپاردەی فەرماندەی پۆلیسی شارەکە، توانییان (49) داواکراو بەپێی ماددەی یاسایی جۆراوجۆر دەستگیربکەن.

دەستگیرکردنی ئەو ژمارە داواکراوە لەماوەی 72 سەعاتی ڕابردوودا، لەڕێگای دانانی بازگەو پشکنینی ناوی داواکراوان بـــووە، دواتریش ڕێوشوێنی یاسایی پێویستیان لەدژ گیرایەبەرو، ڕەوانەی دادگا کران.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP