ئیسرائیل لەبارەی هێرشه‌که‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی كالسو هاته‌ده‌نگ

کوردستان
11:19 - 2024-04-20


دوای ئه‌مریكا، ئیسرائیلیش ره‌تیكرده‌وه‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی كالسوی حه‌شدی شه‌عبی له‌ باكوری بابل ئه‌نجامدابێت.

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە (سی ئێن ئێن)ی راگه‌یاندووه‌، ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر هیچ پێگه‌یه‌كی سەربازیی لە عێراقدا ئه‌نجامنه‌داوه‌.

 پێشتر فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سێنتکۆم)، رەتیكردەوە  ئه‌مریكا  بۆردومانی سه‌ربازگه‌ی كالسۆی سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە بابل ئه‌نجامدابێت.

هاوكات شانەي راطەياندني ئەمني عيَراق بلَاويکردەوە كة:" بەثيَي ليَکؤلَينەوە سەرەتاييەکان دەرکەوتووە هيض ضالاکييەکي ئاسماني و کردەوەيەکي سەربازيي لە سەرتاسەري بابل روينەداوە، لەثيَش تەقينەوەکەو لەکاتي تەقينەوەکەش هيض فرِؤکەيەکي بيَفرِؤکەوان و شەرِکەر لە ئاسماني بابل نەبووە."




 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP