بافڵ تاڵەبانی کارەکتەری سەرکەوتنەکان

حسن بێگەڵاسی
11:16 - 2022-03-29

جوهدو توانستەکانی بافڵ تاڵەبانی و پەیوەندیە سیاسی و  دیپلۆماسی و هەنگاوەکانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان و پێکهاتەکانی عێراق و بڕیارە ستراتیژو ئەرێنی و کردارە نەگۆڕەکانی بووەتە جێگای ئومێدی کادرو جەماوەرو لایەنگرانی یەکێتی ٠  

هەنگاوە دیپلۆماسیەکانی بافڵ تاڵەبانی و سیاسەتی حکیمانەی یەکێتی هاوکێشەکانی گۆڕیوە ، بەو دیدەی یەکێتی ئەولەویەتی ستراتیژی و ئەجێندا و فاکتەری بنبڕکردنی گەندەڵی و ناحەدالەتییە لەکۆمەڵگەدا ،هەمدیسان  دەست بردن بۆ گۆڕانکاری ڕیشەیی و  ڕادیکاڵ لە سەرجەم سێکتەرەکان ، چ لە ڕووی سیاسی و ئابوری چ لە ڕەهەندی هونەری و کۆمەڵایەتی و ئەکادیمی ٠    

لەو سۆنگەیەوە یەکێتی ڕۆڵێکی کاریگەرو ئەکتیڤ دەبینێت و دەگێڕێت ، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پرسە هەنوکەییەکان ،کە بوونەتە قەیدو لەمپەر لەبەردەم کۆمەڵگەدا ، بەدیدێکی تریەکێتی  بەشێک نیەلەکێشەو  ئاڵۆزییەکانی ناوماڵی شیعەو سونە و لەت لەت کردنیان٠  

 بەڵکو یەکێتی ڕۆڵی ئەرێنی و دافعی ڕاستەقینەی چارەسەرکردنی کێشەکان و  یەک دەنگی و یەک ڕیزی و یەک هەڵوێستیە لەنێوان لایەنەکان و پێکهاتەکان بۆ عێراقێکی ئازادو دادپەروەرو و سەقامگیرو دیموکراسی ٠   

 ئەمەش لەئەنجامی فەلسەفەو ڕێبازی مام و حەکیمی یەکێتییە لە سیاسەت و بەرنامە و ستراتیژیدا ڕەنگی داوەتەوە ،کە ئێستا خوێندکارەکانی مام بەشانازییەوە لەسۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی  لەئەرزی واقیعدا بەکردارسەلماندویانە یەکێتی حزبی شەهیدان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە ٠    

لەو کڵاو ڕۆژنەوە ڕۆڵی بافڵ تاڵەبانی وەکو کارەکتەرێکی نوێخوازو سیاسیەکی حکیم دیالۆگ و سەرکەوتنەکانی لەگەڵ لایەنەسیاسیەکانی عێراق  ڕۆژ بەڕۆژ لەناو شەقام و یەکێتیدا  پڕشنگدارتر دەبن ،  
 
   

 هەنگاوەکانی یەکێتی بەردەوامن  هەمدیسان جوڵەکانی بافڵ تاڵەبانیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گرفتەکان بەردەوام دەبێت ، ئەمەش بۆ یەکێتی تۆمار کردنی مێژووبەکی لێوان لێو لەسەروەرییە ٠     

لەو سۆنگەیەوە یەکێتی وێنایەکی جوان و تەندروستی تۆمارکرد ، بەجێبەجێ کردنی بەڵێنەکان  بەهاوکاری کەرتی تەندروستی  کەرتی پەروەردە  و  زانکۆو پەیمانگاکان  ئەمەش گەورەترین شانازییە بۆ حزبێکی مۆدێرن و پێشکەوتووی وەکو یەکێتی ٠   

    

 جوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی و هاوکاری و پشتیوانیەکانی یەکێتی بەردەوامن ،چونکە یەکێتی خەمی تاک و خەمی کۆمەڵگە بە خەمی خۆی  دەزانێت و چارەسەرکردنیشیان بە ئەرکی سەرشانی، هەمدیسان ئەرک و بەرنامەی ئەو حزبە سۆسیال دیموکراتە ئەوەیە کە شانازیی پێوەدەکات ،خزمەت کردنە  بەتاک و  هاو نیشتیمانیەکانی٠      


Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP