نایف پارتییە، گەڕی بارەترێی پێكراوە

ئاشنا عەلی
00:47 - 2022-03-30

نایف پارتییە، گەڕی بارەترێی پێكراوە


پارتی شارەزای سیناریۆو گێچەڵكردنە، لە عێراق پارتی لای شیعە كە لە دەسەڵاتە ووردە ووردە دەرئەپەڕێنرێت.
لە پێگەیان دەدرێت.
هات لە رێگەی نایفەوە.. ئەوەی نیشاندا كە وەك چۆن لە دوای 16 ئۆكتۆبەر لە كەركوك كشایەوە و خۆی لەو شارە تۆراند بە مەرامی تاوان باركردنی یەكێتی و نیشاندانی سیناریۆی خیانەت بۆ وەك كارت لەبەرامبەر كارتی 31 ئاب بەكاری بهێنێت، ئەوەی بۆ نەچووە سەر چونكە لە كۆبوونەوەی دووكان مەسعودبارزانی بەهەمووشت قایل بوو، رای لەگەڵ رادەستكردن بوو نەك بەرگری. 

بەهەمان سیناریۆ بارزانی و پارتی دەیانەوێت لە شكستی "زێبارییەوە بۆ شكستی رێبەر ئەحمەد"، لە بەغداد بێتە دەرەوە. چونكە رونتر دەرئەكەوێت كە پارتی دۆڕاوەی ئەم دۆخە دەبێت.
 پارتی بەغدادی پایتەختی عێراق، بە سەنتەری خۆی نازانێت بەڵكو چاوی لە كۆشكەكەی ئەردۆگانەو ئەوێ بە مەرجەعی خۆی ئەزانێت و زوو زوو سەری لێ ئەیاو قاوەڵتیش لەوێ ئەخوات بێترس.
توركەكان.. بەهۆی دۆخی جیهان و شەڕ لەئۆكرانیادا، لە ساڵی ئایندە كە كۆتایی رێككەوتنی لۆزانە دەیانەوێ پارتی و بارزانییەكان بەكار بهێنن، بۆ ئەوەی خێراتر بگەنە ئەو زەویانەی كە 100 ساڵ لەمەوبەر لەدەستیان هێنرایەدەرەوە و عێراقی پێ دروست كرا.
 نێچیرەڤان ئەو پلانە بۆ توركەكان بەجێدەگەیەنێت، 2023 پارتی خۆی بۆ باوەشی توركیا حازركردووە.

دەنگەكەی بەمسعود بارزانی
ئەوە دەنگی مەسعود بارزانی بوو كە لە میدیاكان بڵاو كرایەوە و لەگەڵ حەلبوسی قسەی ئەكردو هەڕەشەی لە لایەنگرانی حەشد دەكرد كە دەستیان بۆ بارەگاكانیان بردووە.
پارتی لەم دۆخەداو بەردەوام، لەو راهێنەرە دەچێت كە لە گێمی زیادەدا، دەرئەنجامی یارییەكە بە دڵی نابێت..
 بەناچاری گۆڵەكە ئەڕوو خێنێت.
 پارتی بارەگاكەی خۆی وەها رووخان كە لە بەغداد دەرچێت. كە دیاریشە ئەو بابەتە بۆ ئەوەیە كە ئەو زەوییە بفرۆشن كە لەناوچەیەكی گرانبەهای، بەغدادەو دواتر لە بن هەنگڵی حشد دووركەونەوە كە زوو وەك جەڕەس لەو بارەگایە دەدەن.
ئێستا یارییەكەی پارتی لە قۆناغی رووخانی گۆڵكەدایە تەنها لەبەر ئەوەی چیتر دەرئەنجامەكانی بەدڵ نییەو دەشیەوێت بەر لەشكست ئاشوبێك لە عێراق بنێتەوە تەحالوفەكەی بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام دا.
ئایندە وەڵامی زۆر پرسیار دەداتەوە.

ئاشنا علی

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP