جوهدو توانستەكانی بافڵ تاڵەبانی و پەیوەندیە سیاسی و دیپلۆماسی و هەنگاوەكانی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان و پێكهاتەكانی عێراق و بڕیارە ستراتیژو ئەرێنی و كردارە نەگۆڕەكانی بووەتە جێگای ئومێدی كادرو جەماوەرو لایەنگرانی یەكێتی ٠
هەنگاوە دیپلۆماسیەكانی بافڵ تاڵەبانی و سیاسەتی حكیمانەی یەكێتی هاوكێشەكانی گۆڕیوە ، بەو دیدەی یەكێتی ئەولەویەتی ستراتیژی و ئەجێندا و فاكتەری بنبڕكردنی گەندەڵی و ناحەدالەتییە لەكۆمەڵگەدا ،هەمدیسان دەست بردن بۆ گۆڕانكاری ڕیشەیی و ڕادیكاڵ لە سەرجەم سێكتەرەكان ، چ لە ڕووی سیاسی و ئابوری چ لە ڕەهەندی هونەری و كۆمەڵایەتی و ئەكادیمی ٠
لەو سۆنگەیەوە یەكێتی ڕۆڵێكی كاریگەرو ئەكتیڤ دەبینێت و دەگێڕێت ، بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پرسە هەنوكەییەكان ،كە بوونەتە قەیدو لەمپەر لەبەردەم كۆمەڵگەدا ، بەدیدێكی تریەكێتی بەشێك نیەلەكێشەو ئاڵۆزییەكانی ناوماڵی شیعەو سونە و لەت لەت كردنیان٠
بەڵكو یەكێتی ڕۆڵی ئەرێنی و دافعی ڕاستەقینەی چارەسەركردنی كێشەكان و یەك دەنگی و یەك ڕیزی و یەك هەڵوێستیە لەنێوان لایەنەكان و پێكهاتەكان بۆ عێراقێكی ئازادو دادپەروەرو و سەقامگیرو دیموكراسی ٠
ئەمەش لەئەنجامی فەلسەفەو ڕێبازی مام و حەكیمی یەكێتییە لە سیاسەت و بەرنامە و ستراتیژیدا ڕەنگی داوەتەوە ،كە ئێستا خوێندكارەكانی مام بەشانازییەوە لەسۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی لەئەرزی واقیعدا بەكردارسەلماندویانە یەكێتی حزبی شەهیدان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە ٠
لەو كڵاو ڕۆژنەوە ڕۆڵی بافڵ تاڵەبانی وەكو كارەكتەرێكی نوێخوازو سیاسیەكی حكیم دیالۆگ و سەركەوتنەكانی لەگەڵ لایەنەسیاسیەكانی عێراق ڕۆژ بەڕۆژ لەناو شەقام و یەكێتیدا پڕشنگدارتر دەبن، هەنگاوەكانی یەكێتی بەردەوامن هەمدیسان جوڵەكانی بافڵ تاڵەبانیش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گرفتەكان بەردەوام دەبێت ، ئەمەش بۆ یەكێتی تۆمار كردنی مێژووبەكی لێوان لێو لەسەروەرییە ٠
لەو سۆنگەیەوە یەكێتی وێنایەكی جوان و تەندروستی تۆماركرد ، بەجێبەجێ كردنی بەڵێنەكان بەهاوكاری كەرتی تەندروستی كەرتی پەروەردە و زانكۆو پەیمانگاكان ئەمەش گەورەترین شانازییە بۆ حزبێكی مۆدێرن و پێشكەوتووی وەكو یەكێتی ٠
جوڵەكانی بافڵ تاڵەبانی و هاوكاری و پشتیوانیەكانی یەكێتی بەردەوامن ،چونكە یەكێتی خەمی تاك و خەمی كۆمەڵگە بە خەمی خۆی دەزانێت و چارەسەركردنیشیان بە ئەركی سەرشانی، هەمدیسان ئەرك و بەرنامەی ئەو حزبە سۆسیال دیموكراتە ئەوەیە كە شانازیی پێوەدەكات ،خزمەت كردنە بەتاك و هاو نیشتیمانیەكانی٠
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP