جبوری و یاساو گەندەڵی

حه‌سيبه‌ عه‌بدوڵا
12:07 - 2022-04-02

کێ باسی یاسا و دادپەروەری بکات نابێت تەعریبچیەک باسی بکات.ئەوانەی بەڕۆژی ڕووناک کار بۆ تەعریبکردنەوەی کەرکوک دەکەن دەبێت شەرم بیانگرێت و باسی سەروەری یاسا نەکەن.ئەگەر لەم وڵاتەدا دادگایەکی بێگەرد هەبێت دەبێت تەعریبچی هاوشێوەی سەرانی ڕابردوویان ڕاپێچی دادگاکان بکرێن.خۆ سەدام حسێنیش باسی یاسای دەکرد؟!!
دادپەروەریش بۆ کەسێک هەیە باسی بکات کەخاوەنی چەندین دۆسیەی گەندەڵی نەبێت لەکەرکوک و دۆسیەکانی لەدادگای تەمیزی کەرکوک و بەغدانەبێت کەبەحوکمی عیلاقەی سیاسی ڕاگیراون.
ماشەڵڵا لەوخزمه‌تگوزارييانه‌ش بێت کەڕاکان جبوری باسی دەکات کەحاڵی کارەبا و نەوت و بەنزینی شارەکە لەوپەڕی خراپیدایە.

 

(إن لم تستحي فٲصنع ماشئت)

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP