سەرەدانی سەرۆك بافڵ بۆ رۆژئاوای کوردستان .. دوبارەکردنەوەی ئەزمونەکانی (مام جەلال )بۆ پتەوکردنی نێو مالی کورد

ئاراس محەمەد ئاغا
16:51 - 2022-12-22

بۆ تەواوکردنی بەرنامەکانی سەرۆک مام جەلال و بۆ زیاتر پتەوکردنی یەکڕێزی نێو مالی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان ، سەرۆك بافل تالەبانی گەشتێکی بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردوە لە نێو ئەم تەنگەژە سیاسی و ئابوری و ئەمنیەی کە عیراق بە تایبەتی و ناوچەکە بە گشتیپێدا پێدا تێدەپەرێت ، بۆ گواستنەوەی ئەزمونی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە پێناوە یەکگرتنەوەی کورد لە هەرچوار پارچەکە لە پێناو کۆکردنەوەی هەموو هێزەکوردیە جیاواز و جۆراو جۆرەکان لەسەر یەک مێزی گفتوگۆ ، دوور لە هەموو جیاوازی بیر و بۆچونێکی سیاسی و ئایدۆلۆژی .

سەرۆك بافڵ دەیەوێت لەم سەردانە بۆ هەموان روون بکاتەوە کە دۆزی کوردی و كاركردن بۆ پتەوکردنی بنچینەکانی بە روحییەتێکی نشتیمانی لە هەر چوار پارچەی کوردستان ، چ لە ئاستی سیاسی یا ئەمنی و کلتوری و روشنبیری  کە پێشوتر و ئێستاش خەمی گەورەی یەکێتی بوە لە سەرتای دروستبونیەوە  و تێپەرین بە سەردەمی سەرۆک مام جەلال لە دەستهەلات تا کاتی وەرگرتنی دەستهەلات لە لایەن سەرۆک بافڵ و هەولدانی لە کاتەکانی پێشوو لە رێگەی سەردان و کۆبونەوەکانی لەگەل هێز و لایەنەسیاسیە جۆراو جۆرە عیراقیەکان  لە بەغدای پایتەخت  بۆ بەرگریکردن لە دەستکەوتەکانی کورد ، بۆ بەدەستەبەرکردنی پشتگیری سیاسی و ئابوری بۆ گەلی کوردستان دوای چەندین سالی دابران لە نێوان هەردوو پایتەخت بەغدا و هەولێر 

سەردانی سەرۆک بافل بۆ رۆژئاوای کوردستان و کۆبونەوەی لەگەل سەرکردەی چاونەترس مەزلوم کۆبانی و جەنەرال ماتیۆ مکفارلان سەرۆکی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا ، دوپاتکردنەوەی ئەو پەیامەیە کە یەکێتی نشتیمانی کوردستان هەلیگرتوە بە درێژایی مێژوو  و ئامانج لێی بەلاو کردنەوەی ئاشتی و هاوسەنگی و لێبوردەیی بوە  بە زمانی گفتوگۆ و کارکردن بە یەک گیان لە پێناو بەرگریکردن لە دۆزی کورد و یەك ریزیەکەی لە هەرچوار پارچەی کوردستان ، و چارەسەر کردنی کێشەکانی کورد لە ناوچەکە دوور لە زمانی جەنگ  و جەختکردنەوە  لەسەر ئەوەی کە چارەسەر کردنی کێشەی دۆزی کورد کلیلی ئاشتی ناوچەکەیە ، سەرباری لێك تێگەیشتن لەگەل هاوبەشەکان بۆ روبەروبونەوەی مەترسی رێکخراوی تیرۆرستی داعش و ئەو مەترسیانەی دروستیان کردبوو لەسەر ناوچەکە ،  ئەوەی کە بەراستی جێگەی دەستخۆشیە لە سەردانەی سەرۆک بافڵ بۆ ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان هەولدانە بۆ پاراستنی یەکریزی و یەکسانیە لە نێو مالی کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستان لەکاتێکدا  سەرۆك بافڵ روبەروی چەندین ئاستەنگی سیاسی ناوخۆی دەرەکی بوتەوە .

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP