داستانە نمونەییەکەی بافڵ تاڵەبانی

هەژار سدیق
19:28 - 2022-12-23


بەدرێژایی تەمەنی خۆی ، جگە لەبەرگری و بەرخودانی جوامێرانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ، مێژووەکەشی لێوانلێوبووە لەداهێنان و تۆماردنی داستانی نمونەیی لەپێناو چەسپاندنی دیموکراسی و پاراستنی داب و نەریت و هونەرو کلتور و بەهاجوان و بەرزەکانی کوردەواری.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، کە هەڵقوڵاوی ناو کۆمەڵانی خەڵك بووە ، وەکو هێزێکی داهێنەر ، هەمیشە خزمەتکارو پارێزەری داب و نەریتە بەرزەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان خەباتی کردووەو بەردەوامی بەم نەریتەی خۆی داوە.
یەکێتیی پێش هەمووانیش بەرەنگاری پیلانی شێواندنی کلتورو هونەرو داب و نەریتی کوردەواری بۆتەوە ، چونکە داگیرکەران بەر لەهەموو شتێك ، لەداب و نەریت و هونەرو کلتورو زمانەکەمان تۆقیوون ، هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ لەناوبردن و شێواندیان ، بەڵام شکستیان پێ هێندراوە.
بریارەکەی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی بۆ داخستنی ئەو شوێنانەی کە نامۆ و نەخوازراون و زیان بەڕەوشت و بەهاجوانەکانی کوردەواری دەگەیەنێت ، یەکێکە لەو داستانە نمونەییانەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تۆماری کرد ، کە بەشێکە لەپلانی کاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، لەڕاستکردنەوەی ڕێڕەوەکە و ئاراستەکردنیانە ، لەپێناو هەرێمێکی بەهێز لەناو عیراقێکی یەکگرتوودا ، کە هەمووان پێکەوە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵكی کوردستان بکەین و بەها جوانەکانی بپارێزین و ڕێگەی گەشەکردنی وڵاتەکەمان فراوانتر بکەین و وڵاتەکەمان ، بکەینە وڵاتی هاوڵاتیان ، نەوەکو وڵاتی باندو تاقمی گەندەڵ.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP