کاتێک کە بریاری داخستنی مەلەوانگەی هۆتێل روبار لە گوندی دۆرەی دەڤەری بارزان درا،داخراو کۆنکرێتکرا، ئێمە وەک کادری یەکێتی دڵخۆش بووین و بەئاشکراو بەئازادی دەستخۆشیمان هەبوو بۆ کارێک کە قازانجی بۆ جوانیەکانی کۆمەڵگا هەیە.
دەی ئێوەش لەئێمە فێربن و وەک ئێمە “بەباش بڵێن باش و بەرەشیش مەڵێن سپی “.
هەنگاو و کردارەکەی سەرۆک بافڵ بەرامبەر بەوشوێنانەی بوونەتە تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگا هەنگاوێک نیە بۆ کۆکردنەوەی پارە و بەدەستهێنانی پۆست بۆ حزب بەڵکو هەنگاوێکە بۆ پاراستنی بەها جوانەکانی کۆمەڵگا و لەبەرژەوەندی تاک بەتاکی کۆمەڵگایە بۆیە دەبێت هەموومان پێی دڵخۆشبین و هەموو رەنگەکان دەستخۆشی و دڵخۆشی خۆیان بەئاشکرا دەرببرن، هەنگاو بەرەو چاکە خوازی بکەین بەکلتور و بەرپرسانمان هانبدەین بۆ ئەو رێگا راستە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP