سەرۆک و ڕابەرو پێشەوا پێویستە لەناو گشت کایەکانی کۆمەگا وجودی هەبێ

هاوکار کاکەڕەش
19:34 - 2022-12-23

٭سلێمانی ئەوشارەی پێشەنگ بووەو پێشەنگ دەبێ، بەردەوامی کۆمەڵێک کێشەو گرفتی ئەوشارە و نەشازی و چەوتی لەحاڵەتەوە سەری کێشا و بوون بەدیاردە.... کاتێک گرفتەکان دەبن بەدیاردە چارەسەرکردن و نەهێشتنی دیاردەکان ئاسان نیە و دەست بردن بۆچاککردنیان ئیرادەو بوێر دەوێ....
٭سەرۆک و ڕابەرو پێشەوا پێویستە لەناو گشت کایەکانی کۆمەگا وجودی هەبێ، بەبێ شۆڕبونەوە ، گوێگرتنی ڕاستەوخۆ لەخەڵک، نەسەرۆک لەاصلی بابەتەکان دەگات و نەبەدوای چارەسەردا دەگەڕێ.
٭دەست بردن بۆچاکسازی و دروستکردنەوەی بنەمایەکی شایستەبۆ بونیاد نانەوەی وڵات، لەبەرژەوەندی زۆرکەس دەدات .بۆیە لەوەها هەنگاوێکا پێویستە سەرۆک دەستێکی پەیامی ئاشتی و دەستێکیشی چەکوشێک بێ بۆڕاستکردنەوەی چەوتیەکان و لادان و نەهێشتنی بەربەستەکانی چاکسازی.
٭دوابەکارهێنانی چەکوشەکەی سەرۆک بۆ سەری ئەوکەسانەبوو کەدابونەریتی کۆمەڵگا و جوانیەکانی  سلێمانی بەهابەرزو باڵاکانی ئیسلامیان پێشێل کردبوو....
چەکوشەکەی سەرۆک دای لەسەری کەسانێک کەبەهەشتەکەی ئێوارانی سلێمانیان کردبوە شێت خانەو قومارخانەو شوێنی هەوەسبازی لەشفرۆشەکان و ئەوکەسانەی کەسەرچناریان لەسەیرانگایەکی گشتیەوە گۆڕی و تەفروتونای بەهاکانیان تێدا دەکرد.
ئایندە بەهەنگاوەکانتەوە جوانتر دەبینین سەرۆک.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP