بەڵێ بۆ بڕیارە مێژوویەکەی کاک بافڵ

ئارام حه‌مەئه‌مین که‌ریم
12:08 - 2022-12-25

ئەگەر بەووردی سەرنج لە ڕاگەیاندنەکان و ڕاو بۆچونەکانی خەڵکی سلیمانی و دەوروبەری بدەین، هەرزوو لە بەهای بڕیارە مێژوویەکەی کاک بافڵ تێدەگەین کە چەندە بەناخی کۆمەڵانی خەڵکدا ڕۆ چۆتەخوارەوەو بە علمانی و ئیسلامی و هەمووئەو کەسانەی کە تامەزرۆی سەرلەنۆێ گەڕانەوەی کلتورە ڕەسەنە خۆڕسکەکەی سلیمانین، لەنێودوو کەوانەدا سەیرانگای سەرچنار بوون کە بەداخەوە لەم ساڵانەی دوایدا کرابونە شوێنی بەدڕەوشتی و ئارەزوو بازی و ململانێی شەڕوو ئاژاوەو تەقەکردن و یەکلا کردنەوەی ئارەزوەکانیان کە بەخۆیانەوە ناوو ناوبانگی سلیمانیان لەکەدار کردبوو کە بەلای خەڵکی شارەکەوەسیمایەکی ناشیرین و شەرم هێنەربون دواجار جام کەپڕ بوو لێی ئەڕژێ هەربۆیە سەرکردەیەک لە بەرزترین پێگەی خۆیدا گەورەترین و مێژووی ترین بڕیاری دا بەداخستنی سەرجەم ئەو جێگایانەی کە بوبونە مۆڵگەی زڕاندنی ناوو ناوبانگی سلیمانی ئەمە بێجگە لەوەی لەڕووی ئاینیەوە مایەی دڵخۆشی بوو هەروەها لەڕووی کۆمەڵایەتیشەوە گەڕانەوەی سەنگ و بەهاو سومعەی خەڵکە ڕەسەنەکەی سلیمانی بەتایبەتی و کوردوستان بەگشتی بو ئەم بڕیارە هەرزوو لەلایەن جەماوەرو کەسایەتی حیزبی و مامۆستایانی ئاینیەوە پێشوازی لێکرا و دەنگدانەوەیەکی ئەرێنی بەدوای خۆیدا هێنا بەجۆرێک گەنجێک لەئێوارەی ئەمڕۆداو لەو جێگایەی کە بەبڕیاری کاک بافڵ داخرابون لەبەرخۆیەوە بەڕووخۆشی دەیووت، بەگەنجی قارونی نادەین خاشاکی کوچەو کۆڵانی ، بەدڵ هۆگری ئەم شارەین ناژین بەبێ سولیمانی ، بۆیە ئێمەش ئەڵێین دەستخۆش جەنابی سەرۆک بەهیوای شکاندنی هەموو ئەوڕێچکانەی کە هەتا ئێستا دەست بۆ بردنیان بڤە بوە .. 

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP