چـەمـانـەوە

غـازی فەیسەڵ
16:49 - 2023-04-05

 حکومەتی هەرێمی کوردستان نەک لەڕووە ئەخلاقیەکەی بەڵکو لە ڕوی سیاسی و ئیداری و سەربازی و هەموو کایەکانی دەوڵەتداری  ئیفلاسیان کرد بۆیە چونەوە بەردەم دەرگای  ئەو حکومەتەی ئەوان دەیانگوت موفلیسە ! خوێندەواران بەگشتی و شارەزایانی زمانی ڕەسەنی کوردی باش دەزانن زمانی ڕەسەنی کوردی دەوڵەمەندە بە چەندین زاراوەو وشەو ڕستەی کوردەواری کە بێجگە لەوەی هەر وشەیەک چەندین مانا دەبەخشێت لەگەڵ ئەوەشدا زۆر لەوشەی کوردی پڕ مانان و لەکۆڕو کۆبونەوە سیاسی و کۆمەڵایەتەکاندا بەکارهاتوون.
  ئەوەی مەبەستمە بیڵێم بەشێک لە سیاسەتمەدارو دەوڵەتمەدارانی هەرێم و حزبێکی دەسەڵاتدار چەند وشەو ڕستەیەکی بازاڕیان لە ناو هزرو گیرفانی خۆیاندا دەرهێناو بەناوی گەلی کوردەوە خستیانە بازاڕەوە وەک ( چەمینەوە ، قەبیل ناکەین ، بەغدای موفلیس ، تاپۆی ڕیفراندۆم  )  و چەند وشەو دروشمێکی تری چەواشە کارانەی  ئیستیفزازی کە لە ئەسڵدا تاکی کورد قەت ئارەزوی بەکار هێنانی  ئەو جۆرە وشانە نەبووەو نیە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای فەشەل هێنانی لەهەموو کایە سیاسی و ئابوری و سەربازی و ستراتیژیەکان  بەزۆر چەمایەوەو چووە بەردەرگای ئەو حکومەتەی بەزمانی زبری خۆیان دەیانگوت بۆغدا موفلیسە ! بەڵام لەڕاستیدا  حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیفلاسی هێناو  چـەمـایـەوە !! ئەم ڕێکەوتنەی نێوان هەرێم و بەغدا بڕیای دادگای فەڕەنساو چاو سورکردنەوەی ئەمریکاو پاڵەپەستۆی شەقام بوو ،نەک بیرتیژی سەرۆکی حکومەت .  
  *فەرماندەی پێشمەرگە

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP