یادی شۆڕشگێڕێكی نە‌مری گە‌لی كورد

م. بــنـار محمد
19:30 - 2023-04-06

یادی شۆڕشگێڕێكی نە‌مری گە‌لی كورد 
لە‌ ٦ نیسانی ساڵی ٢٠٠٥ 
یە‌كە‌م سیاسە‌تمە‌دارو كارێزمای كورد بوو بە‌ سە‌رۆك كۆمار ئە‌و زاتە‌ مە‌زنە‌ش سە‌رۆك مام جە‌لال تاڵە‌بانی بوو،كـە‌لە‌مێژووی ھاوچە‌رخدا ھیچ كە‌سایە‌تیە‌ك بە‌ڕادە‌ی سە‌رۆك مام جە‌لال لە‌تە‌ك ڕۆحە‌ كاریزماییە‌كە‌یدا، خاوە‌نی قوڵای شۆڕشگێری و قورسایی كوردایە‌تی و بیرفراوان و دووربین نە‌بووە‌،لە‌سە‌ر ئە‌و بنە‌مایە‌ی كە‌ خوێندنە‌وە‌كانی بۆ ڕووداو پێشھاتە‌كان و باری سە‌رنجە‌كانی و وە‌رگێرانیان بۆ واقع و خۆ بۆ سازدانیان ھە‌میشە‌ سە‌نگین و وورد بوون و لە‌گە‌ڵ بیرە‌ دە‌وڵە‌مە‌ندو زانیارییە‌ زۆرو زە‌وە‌ندە‌كانی كە‌رە‌ستە‌ی پڕی بە‌ردە‌ست بوون بۆ بڕیاردان. ئە‌مە‌ یە‌ك لە‌وخاسیە‌تانە‌بوو كە‌ سە‌رۆك مام جە‌لالی لە‌سە‌ركردە‌كانی ئە‌وســـاو ئێــــستای جیادە‌كرێتە‌وە‌، سە‌رۆك مام جە‌لال چە‌رخی مێژووی كوردایە‌تی و شۆڕشگێری تایبە‌ت بە‌خۆی داھێنا كە‌لە‌قۆناغی سە‌ختی شۆڕشگێری و سە‌ردە‌می شاخدا ناوێكی گە‌ورە‌ودیاری ناوخۆیی و جیـــھانی تۆمار كرد،لە‌نێو گۆڕە‌پانی سیاسی و نێودە‌وڵە‌تیدا لە‌ڕیزبە‌ندی خە‌باتگێڕە‌ دیارە‌كاندا ئە‌ژمار دە‌كرا دوورو نزیك بە‌ئاگا بوو لە‌جوڵە‌و بزاوتی شۆڕشگێری ھە‌رلە‌باشوری ئاسیاوە‌تا باشوری ئە‌مریكاو وڵاتانی عە‌رە‌بی و گە‌لانی ئازادیخوازی ئە‌فە‌ریقا، پە‌یوە‌ندییە‌ راستە‌وخۆكانی لە‌گە‌ڵ سە‌ركردە‌ سیاسی و شۆڕشگێڕە‌كانی جیھان وای لێكردبوو ئە‌زموونی زۆری ھە‌بێ لە‌قۆناغە‌كانی شۆڕشكردن و تاكتیكی گوشارو فشاركردن دژی داگیركاری و زوڵــــم و زۆری نە‌تە‌وە‌یی و چینایە‌تی كە‌ببوە‌ دە‌روازە‌یە‌ك بۆی تابە‌ئاسانیی قوڵای ئامانج و خواستی گە‌لانی عێراق و گە‌لی كوردستان، لە‌گە‌ل مە‌رام و پیلانی دوژمنانی ئازادی و دیموكراسی بناسێ و بخوێنێتە‌وە‌.

م/بــنـار محمد

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP