سەرەتا، پرسیار:
باشە ئەگەر ئەو ڕێککەوتنەتان بەلاوە هەندە گرنگ بوو، بۆ چەند ساڵە ڕێکنەدەکەوتن؟
ئنجا، کلکەپرسیارەکان:
بۆچی ڕێککەوتنتان بە تاوان و حەرام ئەزانی؟
بۆچی میللەتتان کردبووە دوژمنی عێراق و ئێستاش بەشان و باڵیاندا هەڵدەدەن؟
ئایا ئەو کادیرانەی پارتی کە چەند ڕۆژێکە کەوتوونەتە دەهۆڵکوتین بۆ پارتی؛ پارتی ئاگادارە ئەوانە ئەڵێن چی؟
ئەگەر ئاگادارە، چۆن ڕێگا ئەدا کادیرەکانی وا پەردە لەسەر شەرمەزارییان هەڵدەنەوە؟
ئاخر ڕێباز حەملان ئەڵێ:
(لە ئەمڕۆوە ژیان و گوزەرانی خەڵکی باشتر ئەبێ)!
واتە، تائێستا موچە دزراوە و خوراوە چونکە پارتی مامەڵەی بە نەوت ئەکرد.
چونکە پارتی نەوتی ئەدا تورکیا و پارەشی لەسەرئەدا، نەك وەری ئەگرت.
چونکە تا ئێستا هاوڵاتی کوردی باشوور کەسێك نەبوو لەسەری بێتەدەنگ، بەڵام کە ئێستا عێراق مامەڵە و کۆنترۆڵی ئەکا؛ ئیتر لەمەودوا موچەتان نادزرێ و نابڕێ بەناوی پاشەکەوت.
ئەگەر لە لێدوانی کادیرەکانی پارتی وردبینەوە، خۆیان جەخت لەسەر تاوانی حزبەکەیان دەکەن، ئەوەش بەڵگەی باشن بۆ ئەوەی بە پارتی بڵێینەوە:
کادیر و بەرپرسەکانیشیتان ئەڵێن:
تەواو، لەمەودوا نەوت لەدەستێکی ئەمیندایە و خەمی موچەمان نیە.
ئەوڕۆ ڤیدیۆیەکی کۆنی سایتی ڕوداو هاتبوەوە پێش کە پارتی هەندێك کادیری خۆی خستۆتە ناو خەڵك لە بازەڕەکانی هەولێر، ئەڵێن:
(پارەی عێراقمان ناوێ، حەرامە)، ئەو لێدوانانەی ئەوکات و لێدوانەکانی ئێستای کادیرەکانیان، ئەرز و ئاسمان جیان.
حزبێکی سەیرە، شکستەکانیشیان بە سەرکەوتن ئەزانن، دەی، گرنگ ئەوەیە ئێمە ئەزانین کە شکستی پارتی سەرکەوتنی میللەتە، با بۆخۆیان هەر بە سەرکەوتن لەسەر بەفری بنووسن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP