( ئاینده‌ی فیدراڵی له عێراقدا )
هێزه كوردستانیه‌كان
و عێراقیه‌كان به چه‌ند ساڵێك پێش ڕووخانی ڕژێمی عێراق له هه‌نده‌ران كۆبوونه‌وه
به ڕابه‌رایه‌تی فه‌خامه‌تی مام و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به دیاری كراوی له
كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی له‌له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا له سالی (2002) بۆ دیاری كردنی ئاینده‌ی عێراق و وێنه‌و روخساری حكومڕانی له پاش رووخاندنی
ڕژێمی به‌عس و دیكتاتۆریه‌تی صه‌دام حسین ، كه له‌سه‌ر پێشنیاری فه‌خامه‌تی مام و
سه‌ركردایه‌تی ( ی . ن . ك ) و به هه‌وڵ و كۆششی ته‌واو ی مام و حیكمه‌ت و سیاسه‌تی
فه‌خامه‌تیان ، و به سود وه‌رگرتن له په‌یوه‌ندیه نیشتیمانی و ئیقلیمی و نیوده‌وڵه‌تیه‌كان
كه‌فه‌خامه‌تیان خاوه‌نی بوون به درێژایی مێژووی سیاسه‌تی مام كه توانی قه‌ناعه‌ت
به حزبه عێراقیه‌كان بهێنێت و گه‌وره‌ترین زه‌مانه‌ت به وڵاتان بدات كه سیستمی
فیدراڵیه‌ت بۆ عێراق باشترین و گونجاوترین سیستمه بۆ ئه‌م نه‌خشه سیاسیه‌كه گه‌لانی
عێراق و كوردستانی له خۆ گرتووه ، به سود وه‌رگرتن له بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت
و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و وه هه‌روه‌ها جارنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ وه سه‌رجه‌م
بنه‌ماو پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌وباره‌یه‌وه سه‌ره‌ڕای بڕیار‌و ڕیككه‌وتنامه
نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له هه‌مان بواردا .
بێ گومان ئه‌م
پرۆژه‌یه كه بووه مایه‌ی له دایك بوونی عێراقێكی نوێ له دوای ڕوخاندی ڕژێمی
دیكتاتۆری پێشوو ، بوو به مایه‌یی ڕه‌زامه‌ندی وڵاتانی ئیقلیمی و كۆمه‌لگه‌ی
نیوده‌وڵه‌تی ، چونكه ئه‌مه هه‌وێنی بونیاد نانی نیشتیمانێكی نوێ بوو بۆ سه‌رجه‌م
گه‌لانی عێراق ، هه‌ر بۆیه ئه‌م پره‌نسیپه هاوبه‌شه كه سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌كانی
كوردستانیه‌كان و هێزه سیاسیه عێراقیه‌كان له‌سه‌ری ڕێكه‌وتن بوو به فه‌لسه‌فه و روح و بنه‌مای ده‌ستوری له‌سه‌ر
عێراقی هه‌میشه‌ی چه‌سپێندرا وه له مادده و برگه‌كانی ده‌ستوری هه‌میشه‌ی عێراق
دان به فیدراڵیه‌ت و هه‌رێمی كوردستان نرا ، هه‌ر له دیباجه‌ی ده‌ستورو له ماده‌كانی (1،3،4،117) و چه‌ندین
بڕگه‌و ماده‌ی یاسایی تر ، جگه له‌م شرعیه‌تی ده‌ستوری و نیشتمانیه كه عێراقیه‌كان
و كوردستانیان له‌سه‌ری ڕێككه‌وتن ، شرعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناو هه‌رێمی كوردستان توانی به‌درێژایی مێژووی خه‌باتی
شۆڕشگێڕی و سیاسی خۆیدا ببێت به خاوه‌نی هه‌رێمی ده‌ستوری له عێراقی فیدراڵ‌دا،
به‌ڵام ئه‌م پرۆسه سیاسیه ده‌بێت به‌پێی پێوه‌ره ده‌ستوریه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت
هه‌روه‌كو له ده‌ستوردا هاتووه ، هه‌رچه‌نده ده‌ستوری عێراق مافی ئه‌وه‌ی داوه
كه هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوری سه‌ربه‌خۆی
خۆی هه‌بێت به‌ڵام به داخه‌وه به‌هۆی ململانێی سیاسی و ناكۆكیه‌وه هه‌تاكو
ئێستا ئه‌و ده‌ستوره له دایك نه‌بووه ،
كه ئه‌مه پێویستیه‌كی مێژووی و سیاسی و نیشتمانی گرنگه بۆ كورد و هه‌رێمی
كوردستان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت كه ململانێ و به‌ریه‌ك كه‌وتنی هێزه سیاسیه
عێراقیه‌كان به‌غداو دابه‌ش بوونی ماڵی كورد به‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نانه هه‌ندێك جار
ناكۆكی و ناته‌بایی له نێو ڕیزه‌كانی كورد له به‌غداو هه‌رێمی كوردستان و خراپی
ڕه‌وشی مافی مرۆڤ و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و خراپی ڕاده‌ی ئازادی و ڕاده‌بڕین و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی حوكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان زه‌نگی ناوه‌نده‌كانی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی هێنایه ده‌نگ و ئاماژه‌ی
ڕاسته‌وخۆ كرا له‌لایه‌ن نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكا كه ئاینده‌ی
ئه‌م هه‌رێمه له مه‌ترسیدایه به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی واشنتۆن بڕیاری دا
پشتیوانی له كار‌و كارنامه‌ی سۆدانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكات بۆ چاكسازی و نه‌هێشتنی
گه‌نده‌ڵی و به‌هێزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له ووڵاتانی ناوچه‌كه و
جیهان بۆ عێراقێكی سه‌قامگیرو به‌هێز كه به‌شێوازیك كه به ڕۆڵی نیشتمانی خۆی هه‌ڵبستێت
له كۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ڕاسته‌قینه نه‌دات
له ایراده‌و ڕۆحی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر به گه‌ل و به‌رامبه‌ر به
عێراق به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه نیشتمانیه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غداد
بكات ئه‌وا مه‌ترسیه‌كان زۆرتر ده‌بن و ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڵوێست و هه‌نگاوی زۆرتر
له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ، بۆیه ئێستا خولانه‌وه له‌نێو بازنه‌ی
حزبی و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی ته‌سكدا ماڵوێرانی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستوری به
دوایی خۆیدا دێنێت ، چیتر ده‌بێت سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێم كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ سه‌ر نه‌خشه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی كه فه‌خامه‌تی مام توانی ئه‌م بنه‌ماو پره‌نسیپ و بنچینه فیدراڵیه له
عێراق و ناوچه‌كه‌و جیهاندا بچه‌سپێنێت و ببێته مایه‌ی قه‌ناعه‌ت و بڕوا‌و شه‌رعیه‌تی
نیشتمانی و سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان ، خۆشبه‌ختانه
ئێستا سه‌رۆك باڤڵ جلال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی (ی.ن.ك) به ئاراسته‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی
بۆ كوردستان و عێراق خه‌بات ده‌كات هه‌میشه له‌به‌ره‌ی پاراستنی یه‌ك پارچه‌ی
خاكی كوردستان و عێراق تێده‌كۆشێت و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان هه‌روه‌كو پێشووتر له خزمه‌تی هاوڵاتی بوون و ده‌وڵه‌تی ماف و یاسا‌و ده‌ستوردایه
بۆ سه‌رجه‌م كورد و كوردستانیان و عێراقیه‌كان له‌م نیشتمانه هاوبه‌شه‌دا.
نوسه‌رو پارێزه‌ر
هێڤار محمد عمر
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP