دوایین گورز لە یاسا و دەسەڵاتە یاساییەكان

ئاوات خەیروڵڵا
20:42 - 2023-05-28

‎دوایین گورز لە یاسا و دەسەڵاتە یاساییەكان

‎دوایین گورز بۆ "زەلیل" كردنی یاسا و 
‎دەسەڵاتە یاساییەكانی هەرێم نرا..
‎یاسا شكێنی لە رێگریكردن لە یوسف محەمەد و داخستنی پەرلەمانەوە  بۆ كارا كردنەوەی كۆمسیۆن و سزادانی رۆژنامەنووسانی بادینان. 
‎ماوەی چەند ساڵێكە دیاردەی یاسا شكێنی و هەتكردنی، بەتایبەت لە سنووری دەسەڵاتی زۆنی زەرد، زۆر دووبارە بوونەتەوە، یاسا و دەسەڵاتە یاساییەكانی هەرێم زۆر لەلای هاووڵاتییان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتيی شكێنراون. زۆربەی جارەكانیش بۆ مەبەستی دیاریكراوبوون.
‎رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی پەرلەمانی كوردستان، كە گرنگترین دامەزراوەی یاسادانانە لە وڵاتان جگە لە هەرێم، جێگری سەرۆكی پەرلەمان، بە ئیعازی شەخسیی پەیڕەوی ناوخۆ و یاساكانی خستە ژێرپێ و شكاندنی، بە نووسراوەكە و رێكارەكانی تر وایلێهات، پەرلەمان و سەرۆكایەتیەكانی هەرێم و حكومەت و ئەنجومەنی دادوەریی بەجارێك ناشرینتركران لەلای خەڵك،
‎هەروەها ئەوەی ئەمڕۆش ئەو پێنج ئەندامەی ئەنجومەنی دادوەری كردی دوا گورزی كوشندەبوو لە"دادوەری-قەزا". كە بەبێ بوونی نیساب كۆبوونەوە و بڕیاریانداوە بڕیاری حزبی پێش یاساكان بكەن. 
‎بۆیە لەمەودوا، وەكو یاساییەك هیچ یاسا شكێنییەك سەرنج و شۆ نییەـ بۆمن و زۆربەی هاوڵاتییانی ئەم هەرێمە و بە تەواوی  بووە بە حوكمی "قەرەقووش".
‎لەماوەی رابردوو، زۆرجار بەرپرسان هەرێمی كوردستانیان، بە وڵاتانی پێشكەوتوو دەچواند، بەڵام لە راستیدا سەلماندیان هیچ شوێن و كەسێك خۆزگە بەم ئەزموونە شكستخواردووە ناخوازێت. 
‎بەتایبەت لەدوای 32 ساڵ تازە بەتازە یاسا زەلیلی دەستی خێڵ و شەخسەنە و مەزاج بكرێنەوە و بە عینادی سیاسیی خەبات و شەهیدكردنی دەیان هەزار كەس زەربی سفر بكرێتەوە.

‎ئاوات خەیروڵڵا

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP