پەیامەكەی ئەمڕۆی سەرۆكی حكومەتی ھەرێم چی تیابوو؟

شێرزاد سەمەد
18:45 - 2021-04-07

پەیامەكەی ئەمڕۆی سەرۆكی حكومەتی ھەرێم  چی تیابوو؟


چەندجارێك دووپاتی كردەوە پابەندین بەجێ بەجێكردنی ناوەڕۆكی ڕێككەوتنی ھەرێم وبەغدا لەسەر بودجەی پەسەندكراو

بەڵێنی بەردەوامی مووچەی دا بێ ئەوەی دڵنیایی بدات بەوەی لێبڕینی مووچە بەردەوام ئەبێ یان نا

ماددەی ١٤٠ بەبنەمایەكی دەستووری ناوبرد بۆچارەسەری كێشەی ناوچەدابڕێنراوەكان

كێشەی بوودجە بەسیاسی كراوە

تەنھا ناوی بارزانی باوكی ھێنا كەزۆر ھەوڵی داوە بۆڕازیكردنی عیراقیەكان كەبودجەتێپەڕێنن
باسی ھیچ كەسایەتیەكی تری نەكردوەك ناوی شەخسی 
باسی خود پاراستن وەرگرتنی لوقاحی كۆرۆنای كرد

من وای لێ تێگەیشتم:- 

ھەمووشت تەسلیم ئەكەن
ئەوزیانەی بەریان ئەكەوێ بەلێبڕینی مووچەو شتی تر لەخەڵك بەگشتی پڕی ئەكەنەوە

بەمەش ھەوڵ ئەدەن پێگەو متمانەی خۆیان لە بەغدا بەھێزبكەنەوە چونكە نزیكن لەھەڵبژاردن

دروشمەكانی ئۆپۆزسیۆن فەشەل پێدێنن كەگرنگتریان مووچەی بێ لێبڕین بوو

ئەم دەسكەوتەی كردە دەسكەوتی شەخسی بارزانی

ئێوە چی لێ تێگەیشتن؟

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP