ئێ دیاریشە ھەر پەرتی و جیاوازی و دابڕان ئاوی کردۆتە ئاشی ئەو تەوژمە خراپەی نەیارانەوە کە لە درزی پەرتیەوە دزە دەکەن و بەدەسھاتووی کورد تووشی داخوران و داڕزان دەکەن.
ئەم یادو یاداشتە پەخشانی سیاسی نییە، بەڵکو سەرەتاو بەدیهیاتی ڕاست و دروستی مێژووی دوور و نزیکی کوردستانە کە رەنگە غەفڵەت و ھەوای نەفس و تەراویلکەی (زۆری و کەمی) و (نەماوە)و (نامێنێ) ھەندێک دنەی دابێت.
هەقە ئەم دیاردەیە جێی دڵخۆشی و ھەڵسەنگاندنی ئیجابی بێت کە گەلەکەمان سەرەڕای دڵەڕاوکێی مووچەو ژیان و گوزەران، سەرەڕای لۆدی زۆری یارو نەیار لە ئەزموونەکەمان دڵی بە کەمترین دیاردەی پێکەوەیی خۆشبێت و دیمەنی پێکەوەیی بەر کامێراکان بە بنمێچێکی بەرزی پێشینینی چارەسەر و دابینکردنی ئیستحقاقە رەواکانی خۆیەوە گرێبدات، ھەر ئەو گەلەی بە ھۆشیاری و ئاگاییەکی زۆرەوە دڵی بە دیمەنی پێکەوەیی ھەوڵ و کۆششەکان خۆشە دەزانێ ئەگەر تەنھا لە دوو ساڵی رابردوودا، نەک ساڵانی کۆنترو لە مێژیینەش، بەڵکو ھەر لە دوو ساڵی رابردوودا لە ھەرێم تا بەغداو بەسەر کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانیشدا ئەگەر ھێزە سیاسییەکان یەک لیست و یەک ویست و یەک ئەجیندا بونایە زۆری مەترسی نەدەمان و زۆری داخوازیش شتێک دەچوونە پێشەوە.
دیمەنی پێکەوەیی و یەکڕیزی لە بەغدا، ئینجا دڵخۆشی خۆمانی و دۆستانی بەم دیمەنە بەدیوی تریشدا پشتیوانییە بۆ بانگەوازی ھەمیشەیی و وێستگە بە وێستگەی داخوازی یەک بەرەیی و یەکێتی ریزەکانی گەلی کوردستان. کە هەر ئەو لایەنە راستی کرد و ڕاستی هەڵوێستەکانی دووپات کرایەوە.
هەڵبەت لە سایەی هوشیاری میللەتەکەمان و ئەزموونی دوور و درێژی سیاسەتی کوردستانی، کراسی رازاوەی گەشبینی و کیسەی تەمەنای گەورەی بۆ نادورین، بەڵام لەخۆڕا نییە کوردەواری ئاشتی و گوزەران و کەسابەتی لەیەک پاکێچدا یەکخستووە و وتویەتی «کاسەی پڕ ئاشتی ماڵە».
جا ئەگەر ئاشتییەکی رەواو دادپەروەرانەی بێوەی و بێ مەزەرەتی یەکتری بێت، ئەوا یەکاوکەیە و هی ئەوەیە داوای سەرخستنی بە ئاگای بۆ بکەین
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP