ڕۆڵی ژن لەکۆنگرەی پێنجەمدا

حسن بێگەڵاسی
15:46 - 2023-09-18



‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەرەتای دروستبوونی تاهەنوکە پشتیوانی تەواوی ماف و داخوازیە ڕەواکانی ژنان بووە، یەکێتی بایەخێکی زۆری بەو توێژە زیندوو و دینامیکیە داوە، بەو دیدەی ئەوانیش بەشێکی دانەبڕاو و کاریگەر و خاوەن پێگەو هێز و وزەیەکی نوێی پێگەیشتووی کۆمەڵگەی کوردین .
‎ژنان پشکی شێریان هەیە لەگۆڕانکاریەکان و لەسەرکەوتنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبوارەکانی فکری و ڕۆشنبیری و فەرهەنگی و سیاسەتی داڕشتنی بەرنامەو ستراتیژی یەکێتی، وەلێ یەکێتی حزبێکە داهێنەر لەژنی پڕۆفیشناڵ و نوێخوازو ئەکادیمی و مەعریفی .  
‎ بەشانازییەوە  لەئێستادا ژنان بەبیری نوێ و ستراتیژی نوێ و فکری نوێ و ئەجێنداو ئایدلۆژیای نوێوە شان بەشانی پیاوان قۆڵیان لێهەڵماڵیوە بۆ خزمەتکردن و پێشکەوتنی یەکێتیەکەیان و کۆمەڵگە و برەودان بە جیلی نوێ و پەروەردەکردن و پێگەیاندنیان بۆ داهاتوویەکی ئازاد و ڕۆشنگەر، بۆ ئەوەی هەموومان بەیەکەوە لەژێر سێبەری درەختە سەوزەکانی نیشتمان بحەسێینەوە .
‎بەڵێ توێژی ژنان پێشەنگ و سەرمەشقی کۆمەڵگە بوون، چ  لەشۆڕشی نوێی گەلەکەمان و چ لەدوای ڕاپەڕین و  ڕوبەڕو بوونەوەی کردەی توندو تیژی بەرگریکرن لەپاراستنی دەستکەوتەکانی میللەت. 
‎بەخۆشحاڵییەوە ئەودەورو کاریگەریەی ژنانیش هێدی هێدی ڕەنگدانەوەی ئەکتیڤی هەبووە لەناو سەرکردایەتی و مەکتەبەکان و مەڵبەندو کۆمیتەو سەرجەم ئۆرگانەکانی حزب و حکومەت لەبەرەو پێشەوەچوونە، ئەگەر سەرنجێک لەکۆنگرەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بدەین ، ئەو حەقیقەتە بەچاوی خۆمان دەبینین کە کۆنگرە لەدوای کۆنگرە کێرفی ژنان لەبەرزبوونەوەو بەرەو پێشچووندایە.  
‎توێژی ژنان هیواو ئومێدی گەورەی ئێستاو داهاتوومانن بۆ خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و بەرگریکردن لەماف و داخوازیەکانیان و  خزمەتکرنی یەکێتی، وەلێ ئایندەشیان ڕوونتر و ڕۆشنترە و ڕۆژ بەڕۆژ لە گەشەکردن و بەرەو پێشەوەچوندان.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP