كه‌ركوك هێزوئیراده‌مانه..
با ڕۆژی ده‌نگدانی كه‌ركوك بكه‌ینه كه‌رنڤاڵی شادی
ن : حه‌یده‌رمه‌نتك
ئه‌گه‌رفلاش باكێك بۆ مێژووی دوای( 16ی ئۆكتۆبه‌ر) بكه‌ین، ده‌بینین له‌ناو هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌ناویاندا كورد زۆربێنازبووه.
من نامه‌وێ باس له بنه‌وبنچه‌ی ئه‌وبێنازیه‌ی كوردبكه‌م كه هۆكاره سه‌ڕه‌كیه‌كه‌ی ڕیفراندۆمه.
وه‌لێ لێره‌و له‌وێ زۆر شتی له‌سه‌ر نووسراوه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه له‌سه‌رهه‌موو تاكێكی كورد ئه‌وه‌ی بێنێته‌به‌رچاوی خۆی له‌وه‌ته‌ی برا عه‌ره‌به چاو ڕه‌شه‌كانمان ده‌سه‌ڵاتی پارێزگای (كه‌ركوك)یان گرتۆته ده‌ست ڕۆژانه برا جوتیاره‌كانمان له ژێرهه‌ڕه‌شه‌ن و زه‌وی وزاره‌كانیان داگیرده‌كرێ و سوپا‌و هێزه شۆڤێنیه‌كان بۆنه‌ته هۆكار تا جوتیارانی كورد ده‌غل ودانه‌كانیان نه‌چێنن .
ژینگه‌ی كه‌ركوك و شه‌قامه‌كانی له (گوفه‌ك) زبلدان ده‌چێ، كوا خزمه‌تگوزاری ، كوا دروست كردنی پارك و شه‌قامی تازه.
له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له ئه‌وكاته‌ی پارێزگار له‌سه‌رپشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووگه‌شانه‌وه‌و بووژانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو، وه زۆرترین خزمه‌تگوزاری بونی هه‌بوو،هه‌ڵی كاربۆكاسبكاران و كرێكاران كیشه‌ی نه‌بوو، ده‌توانین بڵێین له‌دوای (16ی ئۆكتۆبه‌ر) یه‌ك پرۆژه‌ی ستراتیجی له گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كان ئه‌نجام نه‌دراوه ، بۆیه له شارێكی وێرانه ده‌چێ.
خالێكی تر كه بۆته‌مایه‌ی نیگه‌رانی بۆنه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌ویش پشتگوێخستنی كورد له‌دامه‌زراوه حكومیه‌كان ئه‌مه‌ش نادادیه‌كی زه‌قه‌و بۆته مایه‌ی ناهه‌وسه‌نگی و جیاوازیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی.
بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو كوردێكی به‌شه‌ره‌ف و نیشتمان په‌روه‌ر واجبه خۆی و خێزان و خانه‌واده‌كه‌ی هه‌رگلیه‌ی وڕه‌حنه‌و ناره‌زایه‌كی هه‌یه له‌ئێستادا پشگوێی بخات له ڕۆژی ده‌نگدان ئاماده بێت و ئه‌م ڕۆژه بكاته كه‌رنه‌ڤاڵــی شادی و خۆشی به ده‌نگدان ئینتماو خۆشه‌ویستی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی نیشان بدات.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كه‌ركوك بۆ حزبایه‌تی و سیاسه‌تی دڵرازی كردنی ئه‌م و ئه‌و نیه ، ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ‌و پرنسیپی نیشتمانییه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه وه‌ڵامێكه بۆ عه‌ره‌به شۆڤینیه‌كان ، وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌موو ڕۆژێ هه‌ڕه‌شه له خاك و زمان و كه‌ڵتورمان ده‌كه‌ن.
ڕاسته وه‌ك پێویست داواكاری و ویسته‌كانمان نه‌هاتۆته دی ،به‌ڵام ناكرێ له‌م ڕۆژه چاره‌نوسسازه پشت له نه‌ته‌وه‌و خاك و زمان و كه‌لتوری خۆمان بكه‌ین ، به‌ده‌ستی خۆمان وا بكه‌ین خه‌رمان و شۆڕش و خه‌باتمان گڕتێبه‌رده‌ین و فه‌رامۆش كه‌ین ئه‌وهه‌موو قوربانی و شه‌هید به‌خشینه نادیده بگرین ، كه‌واته به‌یه‌ك ده‌نگ و به یه‌ك ئاراسته ڕوو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به لیستی (142) ی هاوپه‌یمانی بده‌ین .
ده‌نگدان به‌كاندیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌نگدانه به‌خوێنی شه‌هیدان و ڕاپه‌رین و ئازادی ڕاده‌ربرین و شوناسی كوردبونمان..
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP