عێراق لە نێوان ئەردۆغان و بەرژەوندیەكانیدا

عبداڵلە حەساری
13:20 - 2024-04-24





زۆرێك لێكدانەوەی جیاواز بۆ سەردانیەكەی ئەردۆغان ئەكەن بە شێوازی جیا جیا من وەك رۆژنامەنوسێك و چاودێری سیاسی ئەمەوێ شیكاری سەردانەكەی ئەرۆغان و دەسكەوتەكانی بەغداو ئەنقەرەو زیانەكانی هەرێمی كوردستان شی بكەمەوە لەم وتارەمدا ،ساڵانیكە زۆر عێراق خەریكی دروستكردنی  بەندەری فاو بوو بەڵام هۆكاری تەواو نەبونی زیاتر وڵاتی كوێت بوو زەرەر مەندی یەكەم ئەبێت بێ گومان ئەی وایست لەبەندەرەكانی خۆیەوە كۆنترۆڵی عێراق و ناوچەكە بكات بەرتیلێكی زۆری ئەدایە بەرپرسانی عێراق تا كێشە بۆ بەندەری فاو دروست بكەن نەكرێت ،تا بیرۆكەی ڕێگای ئاوریشیمی چین هاتە كایەوە كیشوەری ئاسیا بە ئەورپا ئەبستێنێتەوە بێ گومان وەك ئەوەی بە 35 رۆژ كاڵا لە چین و هندەوە ئەگاتە ئەوروپا لە رێگای عێراقەوە  بە 10 رۆژ ئەگات بزانە چەن كرێ و قازانج ئەگەرێتەوە ئەمە جگە لە بۆری غازی قەتەرو نەوتی ئیمارات كاڵای ئەورپا بە هەمان شێوە بۆ وڵاتانی كەنەداو و ئاسیا ،بێ گومان لە دوای عێراق كێ قازانجی زیاتر ئەكات لەم پرۆژەیە بێ گومان توركیا ساڵانە ٤ ملیار دۆلار قازانج ئەكات ،بێ گومان كێ زەرەر ئەكات هەرێمی كوردستان چونكە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل نامینێ دەروازەیەكی تر دروست ئەبێت ،ئەردۆغان بۆچی هاتە عێراق یەكەم بو پلەكردن لە واژوی ئەو گرێبەستە كە هەموو ئەو شتانەی باسم كرد ئەگرێتەوە ،لەروی  ئەمنیشەوە بۆ لە ناو دانی پەكەكەش گرەنتی وەرگرت لەبەرامبەر ئەم ریكەوتنەشدا چارەسەری ئاوی فورات و دیجلەی بە عێراقدا كە عێراقی لێ بێ بەش ناكات وە سەردانی ئەردۆغان بۆ هەولێر بێ دەنگ كردنی پارتیە چونكە زەرەرمەندی یەكەم پارتیە هەم دەروازەیەكی گرنگی لەدەست ئەچێ كە ئیبراهیم خەلیلە هەم حوكومەتی هەڕێمش لە ناو ئەچی چونكە قورسای خۆی لە سنورەكە نامینێ ،واتە بوینە قوربانی رێكەوتنی عێراق و توركیا لە نەزانی ئێەوە كە واتان لە تاكی كورد كرد روحی كوردایەتی تێدا نەمینێ هەموو بەرژەوندیەكانی لە موچەدا كۆبوبێتەوە /23/4/2024

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP