هەڵبژاردنی ئەم جارە دیزاین کراوە ،یان ڕێگریە لە دیزاین کردنی جاران .

عیسا رەمەزان
21:53 - 2024-05-03



هەڵبژاردنی دروست پرۆسەێکی دیموکراسی جوانە بۆ دەست نیشانکردنی ئەو هێزە براوانەی هەڵبژاردن بۆ بەرێوەبردنی ولات بە شێوەێکی دادپەروەر وخزمەتکردنی هاونیشتیمانیان بەبێ جیاوازی ،
ئەو هێزەی کە براوەبوو، ئەگەر دادپەروەربێ و خزمەتی هاونیشتیمانی خۆی کردبێ ، لە هەموو کات و ساتێک ئامادەی هەڵبژاردنە بە پێچەوانەوش هەمیشە ترسی هەیە و ڕێگرە لە ئەنجام دانی  پرۆسەیەکی دیموکراسی و یاسایی 
چ شەرمەزارێکی گەورەیە بۆ حزبێک بەو هەموو تەمەنە  لە هەموو دەرگاێک بدات و کومەلێک بەڵێنیان پێ بدات لەسەر حسابی خەلکی هەرێم بۆ ڕێگری کردن لە پرۆسەیەکی دیموکراسی و یاسایی کە پێشتر ئەو هەموو هێزانە و دەولەتە ئیقلیمیەی بە دوژمن داناوە لە پێش چاوی خەلک ، دەکرا ئەم هەموو دەرگا قوتانە لە پێناو بژێوی هاونیشتیمانیان و فەرمانبەران و پێشمەرگە و کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان بووایە ،
بۆیە ئەو هەموو جولە وبەڵێن دانە بەو هەموو لایەنانە بۆ ڕێگری کردن لە پرۆسەیەکی دیموکراسی ویاسایی ترس لە سەنگی حەقیقی ونەمانی کوێخا و تاک بڕیاردان نەبێت چی یە ؟ 
ئەگەر هەڵبژاردن نەکرێت هەرێم لەبەرامبەر دووڕیانێکی تاریکە و چارەنووسێکی نادیارە بەهۆی ناشەرعی بوونی تەواوی دامەزراوەکانی هەرێم ئەو کات کێ ئەم بەرپرسیارەتیە هەڵدەگرێت ؟ ئەو هەموو بارودۆخە خراپە و چارەنووسە نادیارە یان دان پێدان بە سەنگ وحەقیقەتی خۆیان کامەیان گرنگترە !!
ئایە سەرۆکی هەرێم کاک نێچیرڤان بارزانی هەڵبژاردن دوا دەخات یان نا ؟
بەپئ مادەی (٩٤) دەستوری عیراق بڕیارەکانی دادگای ئیتیحادی بات وملزەمن لەسەر هەموو دەستەلاتەکان و دەبێت جێ بەجێ بکرێت، 
بۆیە من پێم وایە دوو رێگا لەبەردەم پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە
یەک هەڵبژاردنێکی دروست ئەنجام بدات لە کاتی خۆی .
دوو سەرۆکی هەرێم کاک نێچیرڤان بڕیارێکی نایاسایی بدات بە دواخستنی هەڵبژاردن ئەو کات تا ئەبەد ئەم کارە نایاساییە لە مێژوو بمینێتەوە 
کە ئەم خالە بەشێکی پەیوەندی هەیە بە ناکوکی نێو خۆی پارتی ئەگەر نا کاک نێچیرڤان باش لە نایاسایی بوونی بڕیارەکە دەزانێت وتێدەگات لە کاریگەری خراپی لەسەر هەرێم ،
پێم وابێت پارتی لە هەردوو حالەت زەرەرمەندە بەلام یەکەمیان باشترینە ئەگەر بەرژەوەندی هاونیشتیمانی هەرێمی لەبەرچاو بێت بەرامبەر کەم بوونەوەی دەنگ و کورسی .
بۆیە ئەمەی سەرۆک ( بافڵ ) دەیکات رێگا درووستەکەیە نەخشە و دیزاین کراوی هەڵبژاردنی جارانی تێکدا و نەک ئەوەی ئێستا بۆ ڕێگری کردن لە هەڵبژاردن باس دەکرێت .
ئەمە جیاوازیەکەیە سەرۆک بافڵ ویەکێتی هەموو هەولێک دەدەن پرۆسەیەکی دیموکراسی و یاسایی پاک ئەنجام بدرێ

لەبەرامبەریش پارتی هەموو هەولێکی خۆی خستووتە گەڕ ئەو پرۆسە دیموکراتی ویاسایی پاکە بەرێوە نەچێت .

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP