هونه‌رمه‌ند كازم ساهر كۆچكردنی هاوسه‌ری پێشووی راگه‌یاند

کلتور
08:55 - 2022-03-19

هاوسەری پێشووی هونەرمەند كازم ساهیر لەسلێمانی كۆچی دوای كردو لەگۆڕستانی بەكرەجۆ بەخاكدەسپێردرێت.

لەشاری پزیشكی فاروق سلێمانی ھەواڵی كۆچی دوایی (عروبە ساھیر)خێزانی پێشوی ھونەرمەندی ناسراو (كازم ساھیر)كە بە  باڵیۆزی گۆرانی عەرەب ناسراوە راگەیەنرا.
بەپێی زانیارییەكانی پاش گەیشتنی كوڕەكە بەناوی ویسام كازم ساهیر رێوڕەسمی بۆ ئەنجام دەدرێت و لەنەخۆشخانەی فاروق بەڕێدەكرێت بۆ مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی و دواتریش بەئامادەبونی كەسوكاری و  لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی لەگۆڕستانی بەكرەجۆ بەخاكدەسپێردرێت.

هونه‌رمه‌ندی ناوبراو له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، رایگه‌یاندوه‌ ، كه‌ خاتوو (عروبه‌ ساهر) دایكی هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی (وسام و عومه‌ر) كۆچی دوایی كردوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP