به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئه‌كیتۆ، سه‌ری ساڵی نوێی بابلی ئاشوری، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خوشك و برایانی ئاشوری و سریانی و كلدانی كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتوه: له‌م بۆنه ره‌سه‌ن و دێرینه‌دا كه ناسنامه‌ی مێژوویی و شارستانی گه‌لی سریانی ئاشوری-یه، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه‌پێویسته كار بكه‌ین بۆ پته‌وتركردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و پابه‌ندبوون به‌بنه‌ماكانی دیموكراتی له‌ژیانی هاوبه‌ش و برایه‌تی و كاركردنی پێكه‌وه‌یی بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه گه‌له‌كه‌مان له‌پێناویدا خه‌باتی كردووه.
راشیگه‌یاندوه: له‌م جه‌ژنه‌دا، هیوای ژیانێكی خۆش و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان و ئارامی و دڵنیایی بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌خوازین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP