وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق سیستمی لێخۆشبوو‌ن
له تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ خوێندكارانی ژير ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشەممە 26ی نیسانی 2022 وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بڕیارێکی نوێی سەبارەت
بەسیستمی لێخۆشبوو‌ن لە تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ خوێندكاران و قوتابیانی ژیر ده‌ركرد.
له‌و باره‌یه‌وه، حەیدەر فاروق، وتەبێژی وەزارەتەکە
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕاگەیاندوه: "وەزارەتەکە لە ساڵی خوێندنی
داهاتوودا (2022-2023) سیستمی لێخۆشبوو‌ن لە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ بۆ خوێندکاران
و قوتابیان لە خوێندنگە سەرەتایی و ناوەندییەکان دەست پێدەکات.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: "ئەم بڕیاره سیستمی
كۆرسه‌كان بۆ قۆناغەكانی ناوه‌ندیی و ناكۆتاكان هه‌ڵده‌وشێنێته‌وه و دووبارە كار
به سیستمی وه‌رزی ده‌كرێت، چونکە سیستمی لێخۆشبوو‌ن پشت بە نمرەکانی خوێندکار دەبەستێت
لەم قۆناغانه‌دا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP