پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆلێكی دیكه‌ی خۆڵبارین ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق بگرێته‌وه‌و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، شه‌پۆلێكی خۆڵبارین ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق ده‌گرێته‌وه‌و كاریگه‌رییه‌كانیشی تاو رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆله‌كه له‌مڕوه‌وه هه‌ستی پێئه‌كرێت و مه‌ودای بینین له‌چه‌ند ناوچه‌كی باشور له‌نێوان سێ بۆ پێنج كیلۆمه‌تر ده‌بێت، به‌ڵام خۆڵبارینه‌كه كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌متر ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك ماوه‌ی بینین له‌نێوان 6بۆ8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له رۆژی دوشه‌ممه‌وه كاریگه‌ری شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌كه زیاتر ده‌بێت و له ناوچه‌كانی باشوری عێراق مه‌ودای بینین ده‌گاته كه‌متر له 1000 مه‌تر، به‌پێی پێشبینیه‌كانیش شه‌پۆله‌كه تاوه‌كو ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه به‌رده‌وامی ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP