وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، زۆرترین
ڕێژەی فڕینی فڕۆکە بەسەر ئاسمانی عێراقدا تۆمارکردوەو ڕۆژانەش گەیشتوەتە زیاتر لە
700 گەشتی ئاسمانی.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی
لهوهكردوه، "فڕینی فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی عێراقدا گەیشتوەتە ئاستێکی
پێوانەیی و لە ڕۆژێکدا 700 گەشتی تێپەڕاندوە، ئەوەش ئاماژەیەکی سەرنجڕاکێشە بۆ
بوژانەوەی ئاسمانی عێراق و بوژانەوەی تەواوەتی دوای شەپۆلی ئەم دواییەی گرژییەکانی
ناوچەکە".
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پێشکەوتنە دەرئەنجامی
ستراتیژییەکی نیشتمانی یەکگرتوە کە لەلایەن حکومەتەوە پەرەی پێدراوە، بە
سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی كه ئاڕاستەی پێویستی دوبارە بنیاتنانەوەی متمانەی
نێودەوڵەتی لە ئاسمانی عێراق و بەرزکردنەوەی ئامادەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ
جێبەجێکردنی بەرزترین ستانداردەکان کردوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوه، ژمارهی گەشتە
ئاسمانییەکانی ڕۆژانەی فڕۆکەکان بە شێوەیەکی ڕێژەیی بەرزبوەتەوە، لە 300-350 گەشتی
پێشوو، بۆ 450-600، ئێستاش 700 گەشتی تێپەڕاندوە لە ڕۆژێکدا، ئەوەش بەرزترین
ژمارەیە کە لە ساڵانی ڕابردودا تۆمارکراوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP