فەرماندەیی سنووری عیراق: ئاسایشی سنوورەکانمان لەگەڵ سوریا سەقامگیرە

عێراق
12:21 - 2025-07-06

 
فەرماندەیی سنووری عێراق رایگەیاند، ئاسایشی سنووریی نێوان عێراق و سوریا سەقامگیرە و لەژێر پتەوکردنی فراواندایە.
فەرماندەییەکە لە راگەیەندراوێکدا، باسی لە گرتەیەکی ڤیدۆیی کردووە، گوایە بە شۆفڵ هەوڵی لابردنی بەربەستی خۆڵی لە سنوورەکانیان لەگەڵ سوریا دەدرێت و دەڵێ، ئەو بەربەستانەی لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا لادەبرێن لەنێو خاکی سوریایە و بە دیاریکراوی لە پارێزگای حەلەبە، هیچ پەیوەندی بە سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریاوە نییە.
مانگی یەکی ئەمساڵ، لیوا تەحسین خەفاجی، سەرۆکی دەستەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق تەواوبوونی دروستکردنی دیواری کۆنکریتی بە درێژایی 400 کیلۆمەتر راگەیاند و بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندبوو، دیوارەکە لە 615 کیلۆمەتر پێکدێت بەدرێژایی تەواوی سنووری عێراق و سوریا.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP